رووداو - تەندروستی
رووداو هۆکاری مردنی نووسەر و توێژەری بواری فەلسەفە د. فارووق رەفیق ئاشکرا دەکات کە لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی زانیارییەکانی رووداو ئەنجامی پشکنینی توێکاری بۆ د. فارق رەفیق دەرچووە و هۆکاری مردنی وشک هەڵاتنی شانەکانی دڵیەتی بەهۆی گیرانی لوولەی خوێنی سەرەکی دڵ، واتا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوای کردووە.
د. فارووق رەفیق یەکێک بوو لە نووسەر و لێکۆڵینڤانە دیارەکانی کوردستان، کە خاوەنی 22 بەرهەمی وێژەیی و فەلسەفییە و لەنێو ناوەندی رۆشنبیریی کوردیدا پێگەیەکی دیاری هەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ