رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەردەخات جۆری کاری دایک، تەنانەت چەندین ساڵ پێش دووگیانیش رەنگە پەیوەندی بە مەترسیی تووشبوونی منداڵەکەی بە ئۆتیزمەوە هەبێت.
تویژینەوەکەی کۆلێژی پزیشکی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا هەزار و 702 منداڵی ئۆتیزمی لەگەڵ زیاتر لە 108 منداڵێ دیکە براورد کردووە، دەرکەوتووە کارە مەترسیدارەکانی وەک پیشەی سەربازی و بەرگری مەترسییەکە بە رێژەی 59% زیاد دەکات.
کۆلێژە ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات زۆرێک لەم پیشانە بەرکەوتەی هاوبەشیان هەیە، وەک دووکەڵی ئۆتۆمبێل، سووتەمەنی و ماددە کیمیاییە پیشەسازییەکان، بۆ نموونە دووکەڵی دیزڵ وردیلەی بچووک بڵاودەکاتەوە کە دەتوانن بچنە نێو جەستە و ببنە هۆی هەوکردن، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەی سەرەتایی مێشک دادەنێت.
کۆلێژی پزیشکی جۆنز هۆپکینز جەختی کردەوە هەندێک کاری وەک کارگێڕیی گشتی و دادوەری، گوشاری دەروونیی زۆریان تێدایە و گوشار لە کاتی دووگیانیدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکان و سووڕی خوێن هەبێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپەلە دادەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ