پسپۆڕێک: ئامێری ''پەنکریاسی دەستکرد'' هاتووەتە هەرێمی کوردستان و چارەسەری شەکرە دەکات

17-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. کردار عەبدولخالق
دکتۆر لونا خالید - د. کردار عەبدولخالق
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو باسی داهێنانێکی نوێی چارەسەریی شەکرە دەکات و رایدەگەیێنێت: ئامێری پەنکریاسی دەستکرد هاتووەتە نێو هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق، بەجۆرێکە کە بە نەخۆشەوە دەبەسترێت و لەگەڵ پێوانی هەمیشەیی شەکرە، خۆکردەیی ئەنسۆلینیش بە نەخۆش دەبەخشێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-8-2025 د. کردار عەبدولخالق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەو ئامێری پەنکریاسی دەستکردە زۆر کەم بەکاردێت، چونکە پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر هەیە لەلایەن نەخۆشەوە و تێچووشی زۆرە.
 
لەبارەی ئامێرەکەوە زیاتر روونی کردەوە، هەمیشە پێوانەی شەکری خوێن دەکات و ئەگەر رێژەیەکی بەرز بپێوێت ئەوا خۆی بە پەمپێک ئەنسۆلین بە جەستە دەدات بۆ ئەوەی رێژەی شەکرەکە کەم ببێتەوە و کەسەکە شەکری خوێنی هاوسەنگ بێت.
 
د. کردار عەبدولخالق بە ئومێدەوە باسی رۆڵی ژیریی دەستکرد دەکات لە چارەسەر و باشترکردنی تووشبووانی شەکرە و دەڵێت، بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و باشتر کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە دەشێت کاریگەری بێت.
 
لەبارەی میوەکانەوە هۆشداری دا و گوتی، ''میوەکان دەبێت بە توێکڵەوە بخورێن و نابێت تەنیا ئاوەکانیان بخورێنەوە''، هەندێک میوەش رێژەی شەکری کەم تێدایە وەکو 'فراولە، سێو، پرتەقاڵ، مانگۆ'، بەڵام هەیە زیاتری تێدایە وەکو 'خورما، شووتی و کاڵەک'.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.