ئایا رۆژانە پێویستە کرێم بۆ منداڵ بەکاربێت؟
ئەو پرسیارە رۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە و زۆر جاریش دایک و باوک بێ راوێژی پزیشک کرێم یان مەرهەمی جیاواز بە کاردێنن بۆ پێستی دایبی منداڵیان و بێ ئەوەی زیانەکانی بزانن.
بەکارهێنانی زۆری جۆرە کرێم و مەرهەم بە تایبەت ئەوانەی مادەی ستیرۆیدیان تێدایە وەکو 'Dermodin,NN,triamcinolone,Betnosam,....' بۆ ماوەیەکی کاتی و بۆ هەندێک حاڵەتی تایبەت بەکاردێن.
ئەو جۆرە کرێمانە بۆ پارێزگاریکردنی پێستی منداڵ لە سووتان بەکارنایێن و بەردەوام بەکارهێنانیان دەبیتەهۆی کێشەی تەندروستی بۆ پێست و جەستەی منداڵ.
پاش بەکارهێنانی کرێمەکە بە خێرای سووتانەوەی منداڵەکە چاکدەبێت، بۆیە لای دایک و باوک بە باشترینی دەزانن، بەڵام بەداخەوە زۆر کاریگەریی لاوەکی هەیە وەک؛
1- نەخۆشیی کوشینگ کە زۆر مەترسیدارە و منداڵەکە زۆر قەڵەو دەبێت و رژێنی سەرەوەی کلییەکان پەکیان دەکەوێت، کە بەداخەوە زۆر منداڵی تووشبوو لە هەولێر هەیە.
2- کورتەباڵایی
3- بەرزبوونی رێژەی شەکرە
4- بەرزبوونی پەستانی خوێن
5- لاوازبوونی بەرگریی جەستە
6- لاوازبوونى ئێسکەکان
7- زۆر کێشەی دیکەی درێژخایێن
نووسینی: د. ئەمینە تەها، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ