دەرمان بە چ قۆناخێکدا تێدەپەڕێت تاوەکو لە دروستکردنیەوە دەخرێتە بازاڕ؟

18-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕی بواری ژەهرزانی و باڵیۆزی دامەزراوەی ئەورووپیی توێژینەوەی شێرپەنجە چۆنیەتیی دانپێدانانی دەرمان لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەخاتەڕوو و دەڵێت، هەر دارمانێک پێویستی بە دەیان ساڵ هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کاریگەرییەکانی لەسەر نەخۆش و نەخۆشییەکە دەربکەوێت.
 
د. غەزوان بریفکانی، پسپۆڕی بواری ژەهرزانی و باڵیۆزی دامەزراوەی ئەورووپیی توێژینەوەی شێرپەنجە رێکارەکانی دانپێدانانی دەرمان لەلایەن FDAـیەوە بەم شێوەیە باس دەکات؛ 
 
1- قۆناخی پێش کلینیکی؛ ئەمە قۆناخی دۆزینەوەی دەرمانەکەیە کە ئامانجی دۆزینەوەکە و دووپاتکردنەوەی ئەنجامەکانی دەرمانەکەیە پاشانیش لێکۆڵینەوەی کۆمپیوتەری و کیمیایی پزیشکیی بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی دەرمانەکە دەکرێت، ئینجا تاقیکردنەوەی دەرمانەکە لە چەند شانەیەکی دەستکرد و زیندووی تاقیگەیی، پاشانیش لەسەر ئاژەڵ لەنێو تاقیگە دەکرێن. لە کۆتاییدا داخوازیی دەرمانەکە و ئەنجامە ئەزموونییەکانی تاقیکردنەوەکان پێشکێش بە FDA دەکرێن.
 
لێرەدا پلان دادەنرێت بۆ ئەوەی کە چۆن لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە و سەلامەتیی خۆبەخشەکان پارێزەراو بێت بەپێی ئەو ئەنجامە ئەزموونییانەی بەدەستهاتوون.
 
2- قۆناخی کلینیکی؛ ئەمە بە سێ قۆناخ دەبێت {یەکەم؛ سەلامەتیی دەرمانەکە تاقیدەکرێتەوە لەسەر 20-80 خۆبەخشی تەندروست لەپێناو دەستنیشانکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە}، {دووەم؛ لەسەر سەتان خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە کە کێشەی تەندروستیی دیاریکراویان هەیە، ئەمەش بۆ زانینی چالاکیی دەرمانەکە لەسەر چاکبوونەوەی نەخۆشییەکە} و {سێیەم؛ لەسەر هەزاران خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە کە کێشەی دیاریکراوی تەندروستییان هەیە، ئەمەیان بۆ دووپاتکردنەوەی چالاکی و کاریگەریی دەرمانەکە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەیە، کەمترین و زۆرترین رێژەی دەرمانەکەش دیاری دەکرێت}.
 
3- قۆناخی پێداچوونەوە؛ ئەمە بۆ پێداچوونەوەی هەموو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی رابردووە بۆ ئەوەی پێشکێش بە FDA بکرێن و ئەو لایەنەی کە دەرمانەکەش دروستدەکات لەگەڵ بەرپرسانی FDA کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی و لەژێر سەرپەرشتیی دەزگاکە دەرمانەکە دروست بکات. FDAـیش 60 رۆژی لەبەردەمە بۆ پێداچوونەوە و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان. ئەگەر FDA رەزامەندی دا ئەوا پڕۆسەکە دەچێتە قۆناخی کۆتایی.
 
4- پێداچوونەوە دوای بەبازاڕکردن؛ ئەمە واتا چاودێریکردنی FDA لەسەر ئەو دەرمانانەی بەرهەمهێنراون و نەخۆشەکان بەکاری دەهێنن، بەتایبەت بۆ دەستنیشانکردنی کاریگەرییە لاوەکی و نیشانە نائاساییەکان لەکاتی بەکارهێنانی دەرمانەکە، بۆ ئەوەی دەزگاکە ئاگاداری بەرهەمهێنەرەکە بکاتەوە کە بڕەکەی یاخود چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەرمانەکە دەستکاری بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک ڤاکسینی بۆ دەکرێت.

تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد

لە هەنگاوێکی گرنگی پزیشکیدا بۆ پاراستنی منداڵانی ساوا لە ناوچە تووشبووەکانی مەلاریا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم دەرمانی تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوا پەسند کرد.