Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی19-08-2025

نەخۆشنامە؛ ''پشکنینی گشتی'' سوودی زۆری هەیە، بەڵام بە زانستی بکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

19-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە لەبارەی ''پشکنینی گشتی''ـیەوەیە و میوانەکە دەڵێت: ئەو جۆرە پشکنینانە هۆکارن بۆ بەدواداچوون، چاودێریکردن و تەنانەت رێگریکردنیش لە نەخۆشییەکان، چونکە هەندێک نەخۆشی هەن نیشانەکانیان تاوەکو ئاستێکی پێشکەوتوو دەرناکەون.
 
د. نەوشیروان سادق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و تاقیگەیی میوانە و رایدەگەیێنێت، پشکنینی گشتی چەند پشکنینێکی تایبەت دەگرێتەوە لەبارەی فەرمانی ئەندامەکان و بارودۆخی جەستە بۆ ئەوەی تاک هۆشیار بکاتەوە لە ئەگەری بوونی هەر نەخۆشی و ناڕێکییەکی جەستەی.
 
زۆرجار نەخۆش هیچ نیشانەی نییە، بەڵام شەکرە و بەرزەپەستانی خوێنی هەیە؛ د. نەوشیروان لەسەر ئەمە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ''بەرزەپەستانی خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە تا ئەو کاتەی ئەندامەکان پەکدەخات، بەڵام بە پشکنینی پێشوەختەی پێوانەی پەستانی خوێن دەکرێت زوو دەستنیشانبکرێت و زووش کۆنتڕۆڵ بکرێت''.
 
ئەو پسپۆڕە باسی ئەم پشکنینانە دەکات کە پێویستە تاک بیانکات؛
 
- پشکنینی شەکرە
- پشکنینی پێوانەکردنی پەستانی خوێن
- پشکنینەکانی گورچیلە و جگەر
- پشکنینی گشتیی میز
- پشکنینی ڤیتامینەکان بەتایبەت D و B
- پشکنینی غودە
 
ئەم پشکنینانەی خوارەوەش تایبەت دەکات بە چەند کەسێک، چونکە مەرج نییە هەموو کەسێک بیانکات؛
 
- پشکنینی شێرپەنجەی پڕۆستات {پیاوانی سەروو 40 ساڵ، ئەگەر لە ماڵباتدا هەبوو، پیاوانی سەروو 50 ساڵ ئەگەر لە ماڵباتدا نەبوو}.
- پشکنینی مامۆگرافی بۆ شێرپەنجەی مەمک {تەنیا خانمان}.
- پشکنینەکانی ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر B و C {بۆ ئەوانەی مووسی دووبارە بەکارهاتوو بەکاردەهێنن، یان دەرزی دەچێت بە دەستیاندا}.
- پشکنینی نەخۆشیی ئەیدز و ڤایرۆسی HIV {بۆ ئەوانەی سێکسی ناتەندروست دەکەن و مووسی دووبارە بەکارهاتوو بەکاردەهێنن، یان دەرزی دەچێت بە دەستیاندا}.
 
د. نەوشیروان هۆشداریی تووندی دا لەبارەی خراپ و هەڵەبەکارهێنانی دەرمانەکانی دژەبەکتریاکان و گوتی، بەشێکی زۆری تووشبووانی شێرپەنجە بەهۆی هەوکردنی بەکتریاوە دەمرن، چونکە دژەبەکتریاکان کار ناکەن لەسەریان، لەبەر ئەوەی زیادەڕۆییان لە بەکارهێنانی دەرمان کردووە.