شانشینی سعودیە سیستمێکی نوێ بۆ هەڵگرتنی دەرمان بۆ گەشتیاران رادەگەیێنێت

19-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شانشینی سعودیە پڕۆسەیەکی نوێی دیجیتاڵی بۆ ئەو گەشتیارانە راگەیاند کە پێویستە دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو یان تایبەت بۆ بەکارهێنانی کەسی لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن.
 
دەستەی زەکات، باج و گومرگی سعودیە (ZATCA) بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە رایانگەیاند، خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنییان بۆ ئاسانکاری و خێراکردنی رێکارەکانی گومرگ بۆ ئەم جۆرە دەرمانانە خستووەتەگەڕ.
 
بەپێی سیستمە نوێیەکە، ئەو گەشتیارانەی دێنە نێو سعودیە یان لێی دەچنە دەرەوە و پێویستیان بە هەڵگرتنی دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو هەیە (وەک هەندێک لە ئازارشکێنە بەهێزەکان، دەرمانە دەروونییەکان، یان ئەو دەرمانانەی مادەی هۆشبەریان تێدایە)، دەتوانن پێش گەشتەکەیان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی دەستەی خۆراک و دەرمانەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
 
پڕۆسەکە بەم شێوەیەیە؛
 
پێشکێشکردنی داواکاری: گەشتیارەکە سەردانی ماڵپەڕی SFDA دەکات و فۆرمی تایبەت بە "ئیزنپێدانی هاوردەکردنی دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو بۆ بەکارهێنانی کەسی" پڕ دەکاتەوە.
 
هاوپێچکردنی بەڵگەنامە: پێویستە گەشتیار وێنەیەک لە راپۆرتی پزیشکیی نوێ و رەچەتەی پزیشکی هاوپێچ بکات کە تیایدا هۆکاری بەکارهێنانی دەرمانەکە و ماوەی پێویست بۆ بەکارهێنانی روون کرابێتەوە.
 
پێداچوونەوە و پەسندکردن: دەستەی خۆراک و دەرمان پێداچوونەوە بە داواکارییەکە و بەڵگەنامەکاندا دەکات و دواتر رەزامەندیی ئەلیکترۆنی دەدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.