رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، هۆرمۆنی میلاتۆنین ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون کەمدەکاتەوە بەتایبەت لاوازبوونی بینایی.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەیڤس لە ئەمریکا لەسەر کەسانی سەروو 50 ساڵان کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رێژەیەکی زۆر لەو خۆراکانەیان خواردووە کە دەوڵەمەندن بە میلاتۆنین و لەنێو تەواوکەری خۆراکیدا میلاتۆنینیان بەکارهێناوە، نیشانەکانی پیربوونیان لەسەر کەم بووە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، میلاتۆنین لە بەساڵاچووندا ئەگەری تووشبوون بە لاوازیی بینایی و کوێربوونی کەمکردووتەوە، هاوکات سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: میلاتۆنین یارمەتیی بە تەندروست هێشتنەوەی ئەو بەشەی چاو دەدات کە بینایی دابیندەکات و دەمارەکان دەپارێزێت.
گلێن یو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سرووشتی میلاتۆنینی جەستە بەرهەمبێت، پێویستە خەوێکی رێک هەبێت، بۆ ئەوەش دەبێت هەندێک رێکار هەیە کە پێش خەوتن ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی میلاتۆنینی تەواو لەکاتی خەودا بڕژێت.
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا ئەم خۆراکانەی خوارەوە یارمەتیی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدەن؛
- مریشک
- ماسی
- ماست
- مۆز
- دانەوێڵەی تەواو
- هێلکە
- گوێز
- شیر
- فستق
ناوەندەکە دەڵێت: میلاتۆنین هۆرمۆنێکە کە لە مێشکەوە دەردەدرێت و یارمەتیی رێکخستنی خەو دەدات، بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، بە شێوەیەکی سرووستی میلاتۆنین دەکرێت لەڕێگەی خۆراکەوە وەربگیرێت و نابێت بەبێ راوێژی پزیشک هیچ دەنکۆڵە و جەلییەکی میلاتۆنین بخورێت بەتایبەت بۆ منداڵان.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا تەواوی ئەو مەرجانە باسکراون کە بۆ خەوێکی تەندروست پێویستە هەبن تاوەکو زۆرترین بڕی میلاتۆنین بڕژێت و جەستە سوودی لێوەربگرێت.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا تەواوی ئەو مەرجانە باسکراون کە بۆ خەوێکی تەندروست پێویستە هەبن تاوەکو زۆرترین بڕی میلاتۆنین بڕژێت و جەستە سوودی لێوەربگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ