رووداو - تەندروستی
تاقیکردنەوەی پشکنینێکی نوێیە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن کە پشکنینەکە بۆ دەرخستنی پێشوەختەی تووشبوونە بە وەستانی لەناکاوی دڵ.
توێژەرێکی زانکۆکە دەڵێت: پشکنینەکە لەڕێگەی ئامێرێکی هێلەک ئاساوەیە و لە 256 هەستەوەر پێكدێت کە وێنەی سێدووریی دڵ دەردەخەن.
د. گابی کاپچە، توێژەر لە پەیمانگەی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەشڵێت: ''ئەمەبەشێوەیەکی بنچینەیی لە هێلەکێک پێکدێت کە نەخۆشەکان ماوەی پێنج خولەک لەکاتی ئاسایی یاخود راهێناندا لەبەری دەکەن، هیچ جێڵێک بەکارنایەت، ئەمە بە تەواوی ئاسوودە و ئاسانە بۆ لەبەرکردن، ئەمە زانیارییەکی زۆرمان پێدەدات لەبارەی کارەبایی دڵ.''
پشکنینەکە جیاواز لە هێڵکاریی دڵ، شێوەی سێدووریی دڵ پێشاندەدات، بەمەش هەر ناڕێکییەک لە ماسوولکەکان و پێکهاتەی دڵ دا هەبێت، لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئاشکرای دەکات.
تۆنی فارار، تەمەنی 77 ساڵە و بەشداربوویێکی تاقیکردنەوەکەیە، زۆر ئاسوودەیە بە ئامێرەکە و دەڵێت: ''هەست بە هیچ شتێک ناکەیت، تەنیا ئەوەندە کە هەست دەکەیت لەسەر شتێک پاڵکەوتوویت، یاخود کاتێک کە پەستان دەخەنە سەر ئامێرەکە هەست بەوە دەکەیت کە ئەو بازنە بچووکانە لەپشتتن، هیچ نائاسوودەییەکی تێدا نییە''.
پسپۆڕان دەیانەوێت ئەم ئامێرە نوێیە لەگەڵ MRI بەکاربهێنن، تاوەکو وێنەیەکی باشتر و روونتری دڵ ببینن، بۆ ئەوەی ناڕێکییەکان دەستنیشانبکەن و ژمارەی قوربانییانی وەستانی لەناکاوی دڵ کەمبکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ