لە ئەمریکا هۆشداریدەدرێت لە بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی دەرزیی ساختەی بۆتۆکس

21-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شاری نیویۆرک رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی بۆتۆکس لە لایەن کەسانی ناپسپۆر روو لە زیادبوونە و مەترسی لەسەر ژیانی چارەسەرخواز دروستدەکات.
 
د. ئەشوین ڤاسان بەرپرسێکی تەندروستیی نیویۆرکە  و دەڵێت: سێ کەس کە دەرزیی بۆتۆکسیان بۆ بەکارهاتووە لە دەم و چاو، مل و ژێر باڵ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە کە تووشی هەناسەتەنگی، تێکچوونی توانای بینین، قورسیی قووتدان، وشکبوونی دەم و قورسیی بڵندکردنی دەست بوون.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 22 هاووڵاتیی تەمەن 25 تاوەکو 60 ساڵ گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان لە دوای بە کارهێنانی دەرزیی بۆتۆکس کە هەمان نیشانەیان لێدەرکەوتوون.
 
بەپێی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، دەرزیی بۆتۆکس لە مادەی بۆتۆڵین دروستدەکرێت و بۆ کەمکردنەوەی چرچولۆچیی پێست بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی دروست و باش بەکارنەهێنرێت، مەترسیی تووشبوون بە کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی زیاددەکات کە باوترینیشتیان ژەهراویبوونە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.