فریاکەوتنی رانیە: زۆرترین کەس بەهۆی برینداربوونی سەر لەکاتی تەرزەدا هاتوونەتە نەخۆشخانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئیدارەی راپەڕین شەپۆلێکی تووندی تەرزە، باران و رەشەبا لە ئێوارەی دووشەممەوە دەستیپێکرد و تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، 35 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی ئەو نالەبارییەی کەشوهەواوە تۆمار کراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2026 هەژار عومەر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی رانیە بە رووداوی راگەیاند، ئەوانەی هاتبوونە فریاکەوتن و برینداربووبوون، بەهۆی تەرزەوە کەوتبوون، چونکە رایانکردبوو بۆ ئەوەی تەرزە لێیان نەدات.
 
هەژار عومەر روونی دەکاتەوە، زۆرینەی بەرینەکان لە سەردا بووە و پیاوانیش زۆرترین بوون. هاوکات ئەوەشی گوت، ''تائێستا هیچ کەسێک نەماوەتەوە لە نەخۆشخانە''.
 
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ماوەی چەند کاژێری ئێوارەی ئەمڕۆدا، 35 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی بەربوونەوە و شکانی دەست و قاچ و ئازاری جەستەیی، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە تۆمارکراون''.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایەگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێ و ئەمڕۆ لاواز دەبێ. کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، پێنجشەممە و هەینی کەشەکە ئاسایی ببێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێوانەی پەستانی خوێن.

دەرمانێکی نوێ کۆتایی بە بەکارهێنانی رۆژانەی دەرمانەکانی بەرزەپەستانی خوێن دەهێنێت

زۆرجار بەرزەپەستانی خوێن بێدەنگە و دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هێمنی زیان بە جەستە بگەیێنێت. کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەبێتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و تێکچوونە دەمارییەکان.