رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنیت، بۆ پاراستنی جەستە لە زووپیربوون و مانەوەی ئەندامەکان بە تەندروستی، ''هیچ بڕێکی شەکری سپی نەخورێت و پەنا ببرێتە بەر جێگرەوەکانی''.
د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراک دەڵێت: شەکرە دەستکردەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر جەستە دەبێت و باشترە لەبری جێگرەوەی شەکری سپی، میوەکان یاخود ئەو خۆراکانەی درەنگ شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە بخورێن کە خورما یەکێکیانە.
د. هۆلیم هاشم گوتی، شەکری میوە، نیشاستە و شیر سرووشتییە و هیچ کاتێک شەکری سپی نەخورێت.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، شەکری سپی لێکەوتی خراپ لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵێت وەکو نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، دروستبوونی زیپکە و چرچولۆچیی پێست.
تەنانەت باسی ئەوەش دەکات، بەهۆی زۆرخواردنی شەکرەوە تەمەنی پێگەیشتنی منداڵان پێشدەکەوێت کە ئەمش کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی کەسەکە دەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا پێشنیازدەکات، توو و شلیک وەکو جێگرەوەی شەکری سپی بخورێن و شەکری ستیڤیاش بەکاربێت، واتە ئەو شەکرە ستیڤیایەی کە پڕۆسێس نەکراوە و سرووشتییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ