پسپۆڕێک: جەنگ دەکرێت بۆماوەمادەی مرۆڤ تێکبدات و ببێتە هۆی شێرپەنجە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی بایۆلۆژی و بۆماوەزانی رایدەگەیێنێت، ئەو مادە تیشکدەر و کیمیاییانەی لە جەنگەکاندا بەکاردێن، دەشێت مەترسیی جیدی لەسەر جەستە دروست بکەن و ببنە هۆی تێکچوونی بۆماوەمادە کە شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 21-6-2025 د. ناسر گەیلانی، پسپۆڕی بایۆلۆژی و بۆماوەزانی لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بەرکەوتن بە مادە تیشکدەرەکان دەکرێت کورتخایەن ببنە هۆی 'مردن'، بەڵام درێژخایەن دەکرێت ببنەهۆی تێکچوونی بۆماوەمادەکان کە هەریەک لە نەخۆشییەکانی 'شێرپەنجە، کۆنیشانەی داون، تالاسیمیا، شەکرە و تێکچوونی لوولەکانی خوێن'.
 
ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوەندەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، د. ناسر گەیلانی باسی گرووپی مەترسیدار بۆ بەرکەوتن بە مادە تیشکدەرەکان باس دەکات و دەڵێت: خانمانی دووگیان کە کۆرپەلەکانیان تووشی نەخۆشییە سکماکییەکان دەکات، منداڵ کە تووشی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەیان دەکات و خانمان بەراورد بە پیاوان زیاتر مەترسیی ناڕێکیی هۆرمۆنەکانیان هەیە.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی سەری لە بەریتانیا: جەنگ کاریگەریی دەکاتە سەر بۆماوەمادەی مرۆڤ {زیاتر بخوێنەوە}.
 
مووشەکە بالیستییەکان ئەم مەترسییانەشیان هەیە لەسەر تەندروستی و ژینگە