رووداو - تەندروستی
زانکۆی سەری لە بەریتانیا دەریدەخات، جەنگ کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر بۆماوەمادەی منداڵان و دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گەشەی بایۆلۆژییان.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی سەری لە بەریتانیا کراوە و دەرکەوتووە، جەنگ و ململانێ چەکدارییەکان تەنیا کاریگەریی دەروونی ناخەنە سەر منداڵان، بەڵکو دەتوانن کاربکەنە سەر بۆماوەمادەی منداڵان و خاوکردنەوەی گەشە بایۆلۆژییان.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە: ئەو منداڵانەی لە ژینگەیەکی پڕ لە ململانێ چەکدارییەکان لەدایک دەبن، جەستەیان بەشێوەی سرووشتی گەشەناکات و ئەو گۆڕانکارییەش دەتوانێت لە داهاتوودا تووشی چەندین نەخۆشیی ترسناک و جیاوازییان بکات.
پڕۆفیسۆر د. ئیزابێل ئەکوری، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "جەنگ کاردەکاتە سەر جینەکان و وادەکات گۆڕانکاریی بایۆلۆژی لەسەر منداڵان دروستبێت، ئەو کاریگەرییەش بۆ نەوەکانی دوای خۆی دەگوازرێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ