FDA: مادەیەکی سپیکردنەوەی پێست لە بازاڕەکان رادەگیرێت

22-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، گلوتاسایۆن مادەیەکی سپیکردنەوەی پێست نییە، ناتوانرێت وەکو چارەسەر بۆ سپیکردنەوەی پێست بەکاربێت.
 
دەزگاکە ئاماژە بەوەدەکات، هیچ بەڵگە و لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەلمێنراو نییە، کە ئەو مادەییە وەکو چارەسەری سپی کردنەوەی پێست بناسێنێت.
 
دکتۆر پریانکا رێدی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت، ''هیچ توێژینەوەیەکی زانستی لەبەردەست نییە بۆ بەکارهێنانی پێکوتەی گلوتاسایۆن بۆ سپیکردنەوەی پێست و بەکارهێنانی ئەم پێکوتەیە مەترسیدارە و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و دەمارەخانەکان زیاددەکات''. 
 
بە گوێرەی FDA دەکرێت ئەم پێکوتەی گلوتاسایۆن ببێتە هۆی زیادبوونی کێش، هەڵوەرین و سپیبوونی قژ و سکچوون و رشانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە