FDA یەکەم ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا کە دەشێت لە ماڵەوە بەکاربهێندرێت پەسنددەکات

22-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی
 
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی FluMist یەکەم ڤاکسینی ئەنفلۆنزایە کە لەلایەن FDA پەسەندکراوە و دەشێت لە ماڵەوە بەکاربهێندرێت. 
 
ناوەندەکە ئاماژە ئاماژە بەوەدەکات، هەرکەسێک FluMistـی بۆ بنووسرێت ڤاکسینەکە وەردەگرێت هەروەها رێنمایی ورد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان، هەڵگرتن و فڕێدانی بەرهەمەکەی پێدەدرێت، هاووڵاتیان پێویستیان بە رەچەتە دەبێت بۆ وەرگرتنی FluMist، دەبێت تەمەنیان 18 ساڵ یاخود زیاتر بێت. 
 
دکتۆر پیتەر مارکس، بەڕێوەبەری سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە بایۆلۆژییەکانی FDA دەڵێت، ''ئەوە بژاردەیەکی نوێیە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بە شێوەیەکی ئاسانتر و دەستڕاگەیشتنێکی زیاتر بۆ تاک و خێزانەکان''.
 
بەگوێرەی FDA، ئەم ڤاکسینە وەکو هەر ڤاکسینێکی دیکە کاریگەری لاوەکی هەیە کە بریتیە لە تا، گیرانی لووت و ئازاری قوڕگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.