رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، گۆرانیگوتنی بەکۆمەڵ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەناسەدان لەو نەخۆشانەی کێشەکانی گیرانی بۆڕییەکانی هەناسەدان یاخود هەوکردنی درێژخایەنی سییەکانیان هەیە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا لەسەر 101 نەخۆشی هەوکردنی سییەکان کرا و دەرکەوت، ئەوانەی هەفتانە 90 خولەک لەماوەی 12 هەفتەدا بەکۆمەڵ گۆرانییان گوتووە، هەناسەدانیان باشتر بووە و نیشانەکانی هەناسەتەنگیی درێژخایەنیان کەمتر بووەتەوە.
پڕۆفیسۆر د. ناتاشا سماڵوود، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: هەناسەتەنگیی درێژخایەن لە تووشبووانی نەخۆشیی سییەکان بێزارکەرە و چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام دەکرێت بەم گۆرانیگوتنە بە شێوەی (سەنفۆنیا) کەم بکرێتەوە و شێوازی ژیانی تووشبووان باشتر ببێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ