رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، جگەرەکێشان قەبارەی مێشک بچووکدەکاتەوە و بۆ هەمیشەیی زیانەکانی لەسەر مێشک دەمێننەوە.
زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەریدەخات، کەسانی جگەرەکێش زیاتر نیشانەکانی ئەلزەهایمەریان لەسەر دەردەکەوێت، چونکە جگەرەکێشان خانەکانی مێشک دەپووکێنێتەوە، بەمەش قەبارەیان بچووکدەبێتەوە.
توێژینەوەکە بە بەشداری زیاتر لە 32 هەزار کەس ئەنجامدرا و دەرکەوت، جگەرەکێشان هۆکارێکە بۆ زیادکردنی ئەگەری مردنی خانەکانی مێشک، بەمەش قەبارەی مێشک بچووکدەبێتەوە و وادەکات زووتر نیشانەکانی لەبیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر لەسەر کەسی جگەرەکێش دەربکەون.
د. لاورا بێیرووت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی، کێشانی هەر جگەرەیەک، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی قەبارەی مێشک دروستدەکات، هەروەها فەرمانەکانی مێشکیش لاوازدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ