رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، چارەخوازان تەندروستییان باشترە ئەگەر پزیشکەکەیان خانم بێت، پسپۆڕێکیش دەڵێت: ''نەخۆش زیاتر بەگوێی پزیشکی خانم دەکات وەک لە پزیشکی پیاو''.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا کرا و دەرکەوت، خانمان و پیاوان کاتێک لەلایەن خانمانی پزیشکەوە چارەسەر دەکرێن تەندروستییان باشترە و زیاتر بە گوێی خانمە پزیشکەکەیان دەکەن.
هەروەها ئاماژە بەوەشدەکرێت، نەخۆشەکان زیاتر ئامۆژگارییەکانیان جێبەجێکردووە کاتێک لەلایەن پزیشكێکی خانمەوە ئامۆژگاریان وەرگرتووە و چارەسەریان پێدراوە.
د. یوسوکی سوگاوا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''پێویستە پزیشکە پیاوەکان ئەم توێژینەوەیە بە هەند وەربگرن و مامەڵەیان لەگەڵ نەخۆشەکانیان باشتربکەن''.
پسپۆڕان ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە پزیشکانی خانم زیاتر کات لەگەڵ نەخۆشەکانیان بەسەر دەبەن و زیاتر هەوڵ دەدەن لێیان تێبگەن و رێگەکانی چارەسەرکردن و بڕیارەکانیان لەسەر نەخۆشەکە بەجوانی بۆ چارەخوازەکە رووندەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ