کۆمەڵەی لیبڕاڵ دیموکرات: لە سێ ساڵدا لە ئینگلاند 57٪ ماوەی چاوەڕێکردنی تەختی نەخۆشخانەکان زیادبووە

23-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی کۆمەڵەی لیبڕاڵ دیموکرات ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو لە ئینگلاند 49 هەزار نەخۆشی فریاکەوتن ماوەی 24 کاژێر یان زیاتر چاوەڕێی چۆڵبوونی تەختی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
 
بەپێی کۆمەڵەکە، رێژەکە بەراورد بە ساڵی 2023 نزیکەی 19٪ بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە 2023دا 40 هەزار و 735 کەس 24 کاژێر لە چاوەڕوانیدا بوون، بەڵام لە 2024دا بۆ 49 هەزار نەخۆش بەرزبووەتەوە. هاوکات پار بەراورد بە ساڵی 2022، رێژەکە 57.9٪ زیادبووە.
 
راپۆرتەکە دەریدەخات، ئەوانەی سەروو 65 ساڵانن، 70٪ـی ئەوانەن کە زیاتر لە 24 کاژێر چاوەڕێی تەختی چۆڵی نەخۆشخانەیان کردووە.
 
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەشدەکەن، کەرتی تەندروستیی بەریتانیا لەنێو قەیراندایە و ئەو ئامارانەی ئاماژەشیان پێکراوە زۆر زیاترن، چونکە راپۆرتەکەیان لەکۆی 141 دامەزراوە، 54 دامەزراوەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا خەمڵاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە