خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر: تاوەکو سەرەتای پاییز، خۆپارێزیی تووند لە تای خوێنبەربوون پێویستە

23-05-2024
شکار رێبوار
تیمی ڤێتێرنەری پشکنین بۆ ئاژەڵ دەکەن. وێنە: رووداو
تیمی ڤێتێرنەری پشکنین بۆ ئاژەڵ دەکەن. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، خۆپارێزی نەکرێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی زیاتری تای خوێنبەربوون دەبێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی ئایاری 2024 د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر ئاشکرای دەکات، تاوەکو سەرەتای پاییز، خۆپارێزیی تووند لە تای خوێنبەربوون پێویستە، هەرچەندە نەخۆشییەکە بەردەوام لەنێو خەڵکدا هەیە، بەڵام لە وەرزە گەرمەکاندا بەهۆی چالاکبوونی گەنەوە، زیاتر تەشەنە دەکات.
 
د. بێریڤان عەدنان دەڵێت: ''بە هەموو شێوەیەک رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵدا دەکەین و پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون ئاسانە و هەمووان پێویستە جێبەجێی بکەن''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، ''لەم وەرزەدا کابانی ماڵ بە دەستکێشەوە مامەڵە لەگەڵ گۆشت بکات و دوای سەربڕینی ئاژەڵ، گۆشت لانیکەم 24 کاژێر لەنێو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، ئینجا بەکاربێت''.
 
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە راستەوخۆ دوای سەربڕینی ئاژەڵ، گۆشت نەخورێت، بەڵکو ماوەیەک لەنێو ساردکەرەوەدا دابنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە