خۆپاراستنی سلێمانی: ڤاکسینی HPV لە سیاسەتی تەندروستیی عێراقدا نییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی HPV لە سیاسەتی تەندروستیی عێراقدا نییە و بەردەست نییە، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە زیادی کردووە.
 
د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "لە سیاسییەتی تەندروستی عێراق ڤاکسینی HPV نییە، بەڵام لە بەرنامەی ئەوروپا هەیە، ئێستا ئەو نەخۆشییە زیادی کردووە بەڵام عێراق نەیکردووەتە بەرنامە."
 
هەروەها د. رزگار عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەیەکی زۆر کەمی ڤاکسینی HPVـمان لەبەردەستدایە و تەنیا بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان بەکاریدەهێنین."
 
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، "لە  دەرمانخانەکان ڤاکسینەکە مەکڕن، چونکە لە پلەی گەرمی گونجاودا نییە و نرخەکەشی بەرزە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤاکسین.

164 وڵات ڤاکسینی HPVیان خستووەتە نێو بەرنامەی کوتانی نیشتمانی

زانکۆی جۆن هۆپکینز لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بەرنامەکانی کوتان بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی (HPV) لە سەرانسەری جیهاندا لە فراوانبووندان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بنبڕکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان سەیر دەکرێت.