لە بەریتانیا ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی 'نەخۆشیی پارکینسن' بەکاردەهێندرێت

23-08-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. سیگفرێد واگنەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو پشکنین بۆ خانمێکی تووشبووی پارکینسن دەکات. وێنە: AP
د. سیگفرێد واگنەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو پشکنین بۆ خانمێکی تووشبووی پارکینسن دەکات. وێنە: AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە بەریتانیا ژیریی دەستکرد لە ئامێری پشکنینی چاو تاقیدەکرێتەوە تاوەکو دەستنیشانی تووشبوون بە 'نەخۆشیی پارکینسن' بکات. 
 
توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن بە هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی نەخۆشخانەی مۆرفێڵدی چاو لە لەندەن تەکنەلۆژیایەکی جیاواز لە ئامێری پشکنینی چاو بەکاردەهێنن، تاوەکو پێشوەختە نەخۆشیی پارکینسن دەستنیشانبکات و رایدەگەیێنن، حەوت ساڵ پێش تووشبوون، تەکنەلۆژیاکە نەخۆشیی پارکینسن دەردەخات. 
 
توێژەران توانیویانە حەوت ساڵ پێش تووشبوون بە پارکینسن، لەڕێگەی پشکنینی چاوەوە نەخۆشییەکە دەستنیشانبکەن، چونکە هەمان ئەو خانانەی بە نەخۆشییەکە کاریان تێدەکرێت لەنێو چاویشدا هەن. 
 
د. سیگفرێد واگنەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت: یەکێک لە شتە ناوازەکانی پارکینسن ئەوەیە، کاریگەریی لەسەر ئەو خانانەی مێشک دەکات کە دۆپامین بەکاردەهێنن، بەهەمان شێوە لەنێو چاویشدا ئەو خانانە هەن کە دۆپامین بەکاردەهێنن، زۆرینەیان لە چینی تایبەتی تۆڕی چاودا هەن''. 
 
د. سیگفرێد دەشڵێت: تائێستا بە وردی نازاندرێت بۆچی لە تووشبووانی پارکینسندا خانەکانی دروستکردنی دۆپامین لەنێودەچن، بەڵام دەزانرێت لەنێوچوونی ئەو خانانە و کەمبوونەوەی دۆپامین بەرپرسن لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە وەکو 'لەرزین، سەختیی هاتووچۆکردن، بیرچوونەوە و لاوازبوونی ماسوولکەکان'. 
 
ئەنجێلا ئۆرچارد، تووشبووی پارکینسن گوتی، ''ئەگەر پشکنینی پارکینسن لەگەڵ پشکنینی چاودا هەبووایە، پشکنینەکەم دەکرد، چونکە چالاکیی زیاترم لە ژیاندا دەکرد وەک لەوەی کە ئێستا هەمە، رەنگە بچوومایەتە ئەو شوێنانەی تائێستا نەچووم یاخود ئەو کارانەم دەکرد کە تائێستا نەمکردووە''. 
 
تائێستا نەخۆشییەکانی وەکو ئەلزەهایمەر، فرە رەقبوونی دەماری و شیزۆفرینیا توانراوە لەڕێگەی پشکنینی چاوەوە دەستنیشانبکرێن، ئەم داهێنانەش یارمەتیدەرێکە بۆئەوەی زووتر دەستنیشانی نەخۆشیی پارکینسن بکرێت، تاوەکو چارەسەرەکەی ئاسان بێت. 
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، گرژبوونی ماسوولکەکان و لەرزین دوو نیشانەی سەرەکیی نەخۆشییەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تووشبوویەکی ڤایرۆسی هانتا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

WHO: ئەرجەنتین خاوەنی بەرزترین رێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسی هانتا

وەزارەتی تەندروستیی ئەرجەنتین رایگەیاندووە، تەنیا لە مانگی 6 ی 2025ـەوە 101 حاڵەتی تووشبوون بە هەنتاڤایرۆس تۆمارکراوە، کە نزیکەی دوو هێندەی ساڵی رابردووە.