ئەمریکا دەرمانێکی بۆ چارەسەری نیشانەکانی ئۆتیزم پەسند کرد

23-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا FDA، رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی "لۆکۆڤۆرین" دا بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە نیشانەکانی ئۆتیزم.
 
دەرمانی لۆکۆڤۆرین، کە جۆرێکە لە فۆلینیک ئەسید، ڤیتامین B9، لە بنەڕەتدا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژەهراوییەکانی هەندێک دەرمانی شێرپەنجە بەکاردەهات، ئێستا دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بۆ منداڵانی ئۆتیزمی پەسەندکردووە.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، پەسندکردنەکە پشتی بەستووە بە داتای زیاتر لە 40 نەخۆش، کە گەورە و منداڵیان تێدابووە. داتاکان دەریانخستووە کە دەرمانەکە دەتوانێت ئەو نیشانانە باشتر بکات کە بەهۆی حاڵەتێکەوە دروست دەبن بە ناوی کەمیی فۆلەیت لە مێشک.
 
مارتی ماکاری، لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، رایگەیاند، "لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا چوار هێندە ئۆتیزم زیادی کردووە. منداڵان ئازار دەچێژن و شایەنی دەستڕاگەیشتنن بە چارەسەرن."
 
لەبارەی کاریگەریی دەرمانەکە مارتی ماکاری ئاماژە بەوە دەکات دەرمانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی توانای قسەکردن و پەیوەندیی لای هەندێک لە منداڵانی ئۆتیزم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.