کلینیکاست؛ بۆ رۆژووشکاندن خورما و زەڵاتە بخورێن، نوێژ بکرێت، ئینجا ژەمی سەرەکی بخورێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لەنێو پۆدکاستی کلینیکاستدا پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی رێنوێنی رۆژووەوانان دەکات کە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی تووشی لێکەوتە جیدی و مەترسیدارەکانی وشکبوونەوە نەبن.
 
ئەو پسپۆڕە هۆکارەکانی قەبزیی رۆژووەوانان باس دەکات وەکو؛
 
- کەمخواردنەوەی ئاو
- خواردنی خۆراکی ناتەندروست بەتایبەت چەوری و سوورەوەکراوەکان
- کەمخواردنەوەی سووپ و شلەمەنی
- خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان
 
بۆیە پێی باشە کە سەرەتای بەربانگ بە خورما لەگەڵ زەڵاتە و سووپێک رۆژووەکە بشکێندرێت، پاشان نوێژ بکرێت و ئینجا دەست بە ژەمی سەرەکی بکرێت.
 
د. هەرمێ نەقشبەندی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: ئەگەر کەسێک لە هەفتەیەکدا کەمتر لە 3 جار پیسایی بکات، یان دوای سێ رۆژ پیسایی نەکرێت یانیش پیسایی رەق بێت و بە زەحمەت بێتە خوارەوە بە تووشبووی قەبزی هەژمار دەکرێت.
 
د. هونەر رێبوار، پزیشک و پێشکێشکاری بەرنامەکە دەڵێت: سەرسووڕان، خێرالێدانی دڵ، ئارەقکردنەوە، بێهێزی، جەستەلەرزین و لەدەستدانی هۆش هەبوون، پێویستە راستەوخۆ رۆژووەکەی بشکێنێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمخەوی.

توێژینەوەیەک: کەمخەوی هۆکارێکی گرژبوونی کۆڵۆنە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کەمخەوی تەنیا ماندوویێتیی چاوەکان نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر تەواوی جەستە دەبێت و ریخۆڵەکانیش لەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کەمخەوی بێبەش نین.