توێژینەوەیەک لە چین: خەوی تەندروست ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە

24-04-2024
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە چین ئاشکرای دەکات، خەوی تەندروست مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
 
توێژەران زانیارییەکانی 10 ساڵی بەشداربووانی کۆمەڵەی دۆنگفێنگ تۆنگجی لە چین کۆکردەوە و بۆیان دەرکەوت، خەوێکی باشتر و خەوێکی تێر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لەسەر 15 هەزار و 306 کەس کراوە کە تەمەنی بەشداربووەکان بە نزیکەیی 66 ساڵ بووە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: شێوازێکی خەوی رێک پەیوەندی بە تەواوی تەندروستیی جەستە و دەروونی تاکەوە هەیە.
 
ئەم سەرپەرشتیارە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە، پێویستە دووبارە بیربکەنەوە و دووربکەونەوە لە هەر شتێک کە خەویان تێک دەدات بەتایبەت بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پێش خەوتن. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پێویستە کەسێکی پێگەیشتوو نزیکەی 7 بۆ 8 کاژێر بخەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکە.

هەموو شتێک لەبارەی کەشتی MV Hondius کە هانتاڤایرۆسی تێدا بڵاوبووە

کەشتیی MV Hondius درێژییەکەی 107.6 مەتر و پانییەکەی 17.6 مەترە و توانای هەڵگرتنی 170 گەشتیاری لە 80 کابینەدا هەیە، کابینەکان جۆری جیاوازیان هەیە، کەشتییەکە شەش ژووری نووستنی 'Gran suite'ی هەیە، کە رووبەرەکەیان 27 مەتر چوارگۆشەیە، بۆ دوو کەس دەبن و باڵکۆنی تایبەتیان هەیە.