Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی24-10-2023

پسپۆڕێکی پێست: زۆرینەی هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەکانی جوانکاری لەلایەن گەنجانەوەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

24-10-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانە زیادبووە کە بە هەڵە دەرمانی جوانکاری بەکاردەهێنن، بەجۆرێک نزیکەی 20٪ـی چارەخوازان دەگرێتەوە. 
 
رۆژی سێشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2023 د. سەنگەر جەلال، پسپۆڕی پێست و جوانکاری لە بوولتەنی تەندروستی گوتی، پێستی مرۆڤ زۆر هەستیارە و پێویستە بە هۆشیارییەوە دەرمان و پێکهاتەی کیمیایی بۆ بەکاربێت. 
 
د. سەنگەر جەلال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەوانەی بەهەڵە، یاخود بەبێ راوێژی پزیشک دەرمانەکانی جوانکاری بەکاردەهێنن، لەنێوان تەمەنی 18 تاوەکو 30 ساڵن. 
 
ئەو پسپۆڕەی پێست و جوانکاری دەڵێت: زۆرینەی بەکارهێنەران ئەوانەن کە دەیانەوێت بە دەرمان چارەسەری زیپکە بکەن و کێشیان داببەزێنن، کە دواتر تووشی پاشهاتی مەترسیدار دەبنەوە. 
 
لەبارەی ئەم وێنەیەی خوارەوە د. سەنگەر جەلال روونی دەکاتەوە، کەسێک بۆ لابردنی خاڵ لەلای کەسانی ناشارەزا کرێمی بەکارهێناوە، بەڵام بووەتەهۆی ئەوەی کە شێوەیەکی وەکو چاڵ لەسەر پێستی کەسەکە دروستبکات و چارەسەریش قورس بێت. 

 
ئەو پسپۆڕەی پێست و جوانکاری دەشڵێت: ئەوانەی لەڕێگەی کەسانی ناشارەزاوە دەرمان و چارەسەری دیکەی پزیشکی وەکو لێزەر بەکاردەهێنن، دەکرێت دووچاری چەندان پاشهاتی تەندروستیی مەترسیدار ببنەوە، وەکو لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە.

 
لە بەشێکی قسەکانیشیدا ئەوەش باسدەکات، هاونیشتمانییان هۆشیار ببنەوە لە بەکارهێنانی مادە کیماییەکان بۆ پێستیان، هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی کرێمی کۆرتیزۆن دەشڵێت: کاریگەریی لاوەکی مەترسیداری هەیە و پێست تەنکدەکات، بەمەش لوولەکانی خوێنی ژێر پێست دەردەخات کە لەو قۆناخەدا چارەسەرکردن ئەستەم دەبێت. 
 
بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە بەبێ راوێژی پزیشک هیچ دەرمانێکی کۆرتیزۆن و هاوشێوەیەکانی بۆ پێست بەکارنەهێنن.