زانکۆی کۆیە هەڵمەتێکی ژینگەیی بۆ جیاکردنەوەی پاشماوەکان راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
پڕۆژەی ئەو کوڕەی هەڵمەتەکەی راگەیاندووە
پڕۆژەی ئەو کوڕەی هەڵمەتەکەی راگەیاندووە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی کۆیە، وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە، دەستی بە پڕۆژەی جیاکردنەوەی پاشماوەکان کردووە. لەم پڕۆژەیەدا، سەتڵی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی کاخەز، پلاستیک و قوتوو لە سەرانسەری زانکۆدا دادەنرێت، بەمەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەیان.
 
د. محەممەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە رووداوی رایگەیاند، "بە پێویستمان زانی پاشماوەکان جیابکەینەوە، چونکە دەتوانین سوود لە کاخەزەکان وەربگرین و دووبارە بەکاریانبهێنینەوە."
 
مەحەممەد سەیدگوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە گوتی، "سەلەی زبڵ بەسەر هەموو ژوورەکانی زانکۆدا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت."
 
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پاشماوە لەسەر ژینگە و هاندانی کولتووری دووبارە بەکارهێنانەوە (Recycling) لەنێو قوتابیان و ستافی زانکۆدا دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لوولەیەکی پشکنینی ڤایرۆسی هانتا.

WHO: ڤایرۆسی هانتا کۆنتڕۆڵە و 20 رۆژە هیچ کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستنەداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا کە لەنێو کەشتیی گەشتیاریی (ئێم ڤی هۆندیۆس) بڵاو بووەوە، جێگیر بووە و ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی 20 رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، ئەمەشی بە نیشانەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە دانا.