پسپۆڕێکی پێست: ماکیاژی ساختە زیان بە ئەندامەکانی نێوەوەی جەستە دەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید لەگەڵ د. بنار ئەتڕوشی چاوپێکەوتن دەکات
دکتۆر لونا خالید لەگەڵ د. بنار ئەتڕوشی چاوپێکەوتن دەکات
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ماکیاژی ساختە و رایدەگەیێنێت، ئەو جۆرە ماکیاژانە کاریگەریی درێژخایەنیان لەسەر ئەندامە هەستیارەکانی وەک جگەر و گورچیلە هەیە.
 
ئەمڕۆ دووشممە  25-3-2026 د. بنار ئەتروشیی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "ئەو ماکیاژانەی کە ساختەن، کاریگەریی دەکەنە سەر گورچیلە و جگەر، بەڵام کاریگەرییەکەی لە ماوەیەکی درێژخایەندا دەردەکەوێت."
 
بە گوتەی د. بنار ئەتروشیی، یەکەم زیانی ماکیاژی ساختە لەسەر پێست دەردەکەوێت و دواتر کاریگەریی لەسەر ئەندامەکانی دیکەی جەستە دادەنێت.
 
 د. بنار ئەتروشی گوتی، "بەربەستی پێست زۆر گرنگە بۆ بەرگریی جەستە، هەر زەبرێک بەر ئەم بەربەستە بکەوێت، زیان بە ئەندامەکانی ناوەوەش دەگەیێنێت."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری چەند رێنماییەک بە خانمان دەدات و دەڵێت، "نابێت خانمان بە ماکیاژەوە بخەون، چونکە زیان بە پێست دەگەیێنێت و ناهێڵێت پێست هەناسە بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک دەرمان دەڕشێنێت بەنێو ئاژەڵەکاندا بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی گەنە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی تای خوێنبەربوون دەدات؛ 40٪ کوشندەیە

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و هاوین رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی گەرم کە ئاگاداری رێگەکانی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون بن و بە یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان ناوی دەبات.