توێژینەوەیەک: خواردنی سەوزە و میوە خەو خۆش دەکات

26-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، خواردنی سەوزە و میوە لە ژەمەکانی خۆراکدا یارمەتیدەرە لە خەوخۆشی. پسپۆڕێکیش خواردنی نان و مەعکەرۆنی لە شەودا بە مەترسی دادەنێت.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکی بە هاوکاریی ناوەندی پزیشکیی نۆرزوێستێرن کرا و دەرکەوت، ئەو کەسانەی زیاتر سەوزە، میوە و کاربۆهیدراتی ئاڵۆزیان خواردووە کەمتر تووشی خەوزڕان بوون و خەویان زیاتر خۆش بووە.
 
د. فیلیس زی، پسپۆڕی خەو لە ناوەندەکە دەڵێت: توێژینەوەکە سەلماندی کە 16٪ ئەگەری بوونی خەوێکی خۆش دەشێت لەڕێگەی خواردنی سەوزە و میوەوە زیاد ببێت.
 
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ''خواردنی نانی سپی و مەعکەرۆنی لە شەواندا شەکرە بەرز دەکاتەوە، وا لە کەسەکە دەکات لەنێو خەودا هەڵبستێتەوە و میز بکات کە هۆکارێکی تێکچوونی کواڵیتیی خەوە''.
 
بەگوێرەی رێنوێنییە ئەمریکییەکان، بۆ هەر دوو هەزار کالۆرییەکی رۆژانە، دوو مشت میوە و دوو مشت و نیو سەوزە بخورێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە