رووداو – تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، قەدەخەکردن و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە خۆراکێک پەیوەستە بە چەند مەرجێک، هاوکات دەڵێت: هیچ خۆراکێک نابێتەهۆی ژەهراویبوونی جەستە، ئەگەر بە شێوە و بڕێکی گونجاو بخورێت.
د. پروشە شوان، پسپۆڕی خۆراک تایبەت بە رووداوی گوت، خۆراک و خواردنەوە شیرینەکان ئەگەر بە بڕێکی دیاریکراو بخورێن، ئەوا کاریگەریی لاوەکی لەسەر جەستە دروستناکەن.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، کاتێک تاک بەڵێندەدات رێژیمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکات، پێویستە چەند لایەنێکی دیکەی ژیانیشی رێکبخات، وەکو 'ئارامیی دەروون، خەوی رێک و چالاکیی جەستەییشی' هەبێت.
ئەو پسپۆڕەی خۆراک رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، ساڵی داهاتوو بکەنە دەستپێکێک بۆ پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست بەتایبەت خۆراکی تەندروست وەکو 'کەمکردنەوەی نیشاستەکان، بایەخدان بە سەوزە و میوەکان، دابەشکردنی کاربۆهیدرات و چەورییەکان بەسەر ژەمەکاندا، هەروەها پێشنیازیش دەکات؛ لەهەر ژەمێکدا بە هەمەڕەنگی خۆراکەکان بە بڕی دیاریکراو بخورێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ