پسپۆڕێک بۆ تووشبووانی شەکرە: پێش رەمەزان ئامادەکاری بکەن

27-02-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. زرار حوسێن، پسپۆڕی هەناو. وێنە: رووداو
د. زرار حوسێن، پسپۆڕی هەناو. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو هۆشداریدەداتە تووشبووانی شەکرە کە پێش دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، ئامادەکاری بکەن و دەڵێت: ئامادەکاریی بۆ بەڕۆژووبوون لە مانگی رەمەزاندا 15 بۆ 30 رۆژ پێشوەختە دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی شوباتی 2024 د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو گوتی، هەنگاوی سەرەکیی ئامادەکارییەکان هاوسەنگکردنی شێوازی خۆراکە و لەبارەی دەرمانی نەخۆشیی شەکرەوە، بە پێویستی دەزانێت راوێژ بە پزیشک بکرێت.
 
د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو روونی دەکاتەوە، چەند گرووپێکی مەترسیدار هەن بۆ بەڕۆژووبوون کە پێویستە پێش دەستپێکردنی مانگی رەمەزان ئامادەکاری بکەن وەکو 'ئەوانەی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، ئەوانەی دەرزیی ئەنسۆلین وەردەگرن، خانمانی دووگیان و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایێنەکان'.
 
ئەو پسپۆڕەی هەناو دەڵێت: پێش بەڕۆژووبوون پێویستە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەرمانەکانیان بۆ رێکبخرێتەوە، چونکە دەشێت بڕ و کاتی بەکارهێنانیان دەستکاری بکرێت، بەڵام هۆشداریشدەدات کە ''بەبێ راوێژی پزیشک ئەو کارە نەکرێت''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئاماژە بە رۆژووی پچڕ پچڕ دەکات و دەڵێت: راهێنانێکی کاریگەرە بۆ دەستپێکی هاتنی مانگی رەمەزان، هاوکات هۆشداریشدەدات، تووشبووانی شەکرە لە کاتی بەڕۆژووبووندا پشکنینی شەکرەیان بکەن، تاوەکو لە ئەگەری هەر نیشانەیەکی کتوپڕ بە زووترین کات چارەسەر بکرێن و کاریگەریی لەسەر ژیانی تووشبووەکە نەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە