فریاکەوتنی ئێران: 50 یەکەی فریاکەوتنمان کراونەتە ئامانج و خاپوور کراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی فریاکەوتنی ئێران ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای جەنگی ئەمجارەی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکادا 50 یەکەی فریاکەوتن کراونەتە ئامانج و بە تەواوی خاپوور بوون.
 
ناوەندی فریاکەوتنی ئێران رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 199 بنکەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە و لەکاتێکدا مانگی سووری ئێران پشتڕاستی دەکاتەوە کە 600 قوتابخانە لە ناوچە جیاجیاکان وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتوون و 17 ناوەندی مانگی سوور، 48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن، 46 ئەمبوڵانس و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری کراونەتە ئامانج و لەکارکەوتوون.
 
ئەم ئامارانەی مانگی سوور لە کاتێکدان کە لە شەڕی هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێراندا بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی و سەربازی 1,937 کەسی تێپەڕاندووە و بریندارانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە 24,800 کەس.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 93,233 یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە. لەو ژمارەیە 71,547 یەکەیان خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێبوونن، هەروەها 20,779 یەکەی دیکەیان شوێنی بازرگانین.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان کەرتی تەندروستیشیان گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا 295 ناوەندی تەندروستی، نەخۆشخانە و بنکەی فریاکەوتنی خێرا لە ناوچە جیاوازەکاندا زیانیان پێگەیشتووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە