لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: بەهۆی سۆشیاڵ میدیاوە، 27 پزیشکمان سزاداون

28-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، لە پێنج مانگی رابردوودا 14 کلینیک و سەنتەرێکیان داخستووە، سەرۆکی لقەکە دەڵێت: زۆرینەی ئەو کلینیکانەی کە داخراون، خاوەنەکانیان سووری و ئێرانی بوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024 سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان بە رووداوی راگەیاند، لەو پێنج مانگەی رابردوودا 27 پزیشکی ددان بەهۆی سەرپێچیکردن لە سۆشیاڵ میدیاکانیان سزادراون، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
 
دکتۆر عومەر دزەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان دەڵێت: ''سەرپێچییەکانی پزیشکان لە سۆشیاڵ میدیا بەهۆی 'داشکاندن، بەکارهێنانی دەستەواژەی نازانستی و فریودانی نەخۆش' بوون''.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی لقی هەولێری سەندیکاکە، لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە 2100 پزیشکی ددان هەن.
 
لەبارەی داخستنی نۆرینگەکانیشەوە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو پزیشکە ئێرانی و سوورییانەی بڕوانامەکانیان هاوتانەکردووە و بەبێ مۆڵەت لە هەولێر نۆرینگەیان کردووەتەوە، نۆرینگەکانیانیان داخستوون و بە پزیشک هەژماریان ناکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.