زانکۆی رۆچێستەر: لەکاتی خەودا مێشک لە کارکردن بەردەوام دەبێت

29-04-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی رۆچێستەر لە ئەمریکا دەریدەخات، لەکاتی خەودا مێشک لە کارکردن بەردەوام دەبێت.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی رۆچێستەر لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە لەکاتی خەودا مێشک کاردەکات و چالاکییەکانی زیاتردەبێت بۆ فێربوون، بەهێزکردنی یادەوەری و داهێنان.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە لەکاتی خەودا مێشک سیستمێک دروست دەکات ئەو پڕۆتینانە دەسڕێتەوە کە پەیوەندییان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەرەوە هەیە. 
 
دکتۆر مایکین تێدێرگارد، توێژەر لە زانکۆی رۆچێستەر دەڵێت "زۆر کەس وادەزانن لەکاتی خەودا مێشک لە کارکردن دەوەستێت و پشوودەدات، بەڵام ئەوە بەپێچەوانەوەیە و مێشک لەوکاتەدا کاردەکات و خۆی ئامادەکات بۆ کار و چالاکییەکانی دوای هەستان لەخەو".
 
دکتۆر مایکین دەشڵێت: بیرکردنەوەی ئەرێنی پێش خەو یارمەتیدەر دەبێت بۆ زوو خەو لێکەوتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە