پسپۆڕێکی سەنتەری دڵ لە سلێمانی: زۆرینەی نەخۆشەکانمان پیاو بوون

29-09-2025
بڕوا فەرهاد
لەنێو سەنتەری دڵ لە سلێمانی قەستەرە بۆ نەخۆشێک دەکرێت. وێنە: رووداو
لەنێو سەنتەری دڵ لە سلێمانی قەستەرە بۆ نەخۆشێک دەکرێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی دڵ، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی دڵ روو لە زیادبوونە و بە شێوەیەکی بەرچاو لەنێو گەنجانیشدا بڵاوبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2025 د. چرۆ سابیر، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە، بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا 370 نەخۆشی دڵ سەردانی نەخۆشخانەی سەنتەری بووژاندنەوەی دڵ لە سلێمانییان کردووە، کە زۆرینەیان پیاو بوون.
 
بە گوتەی د. چرۆ سابیر، جێگەی نیگەرانییە کە ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی خوار 40 ساڵیدان. ئەو پسپۆڕە هۆکاری زیادبوونی نەخۆشییەکەی لەنێو گەنجاندا بۆ چەندین هۆکار گەڕاندەوە، لەوانە "جگەرەکێشان، نێرگەلەکێشان و ڤەیپ، خۆراکی ناتەندروست و شێوازی ژیانی ناتەندروست".
 
د. چرۆ سابیر، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەگشتی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی دەمارەکان زیاتر لە پیاواندا باوە.
 
هەموو ساڵێک 29-9 رۆژی جیهانیی دڵە، بەمەبەست لەو رۆژە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەبارەی نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و رێگاکانی خۆپاراستن لێیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە