توێژینەوەیەک: سەیرکردنی فیلمی ترسناک ئەگەری تووشبوون بە خوێنمەیین زیاددەکات

29-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەیرکردنی فیلمی ترسناک ئەگەری تووشبوون بە خوێنمەیین زیاددەکات و جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی پێرجوو لە ئەمریکا لەسەر 24 کەس کرا و دەرکەوت، سەیرکردنی فیلمی ترسناک بەتایبەت ئەوانەی پێشینەی جەڵتەی دڵیان هەیە، دەبێتەهۆیەک بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مەیینی خوێن.
 
پرۆفیسۆر گلێن ساپرکس، پسپۆڕی دەروونی و نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: فیلمە ترسناکەکان خەو ناڕێک دەکەن و وادەکەن کەسەکە درەنگتر خەوی لێبکەوێت.
 
توێژینەوەکە ئەم کاریگەرییانەی فیلمە ترسناکەکان لەسەر جەستە ئاماژە پێدەکات؛
 
- زیادبوونی لێدانی دڵ
- مەیینی خوێن
- ئارەقکردنەوە
- گرژبوونی ماسوولەکەکان
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
- بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکێ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەحمەد پاڵانی

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: پشتگیریی خۆبەخشی دەکەین تاوەکو دامەزراندن دەکرێتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەک سەندیکا داکۆکی لە مافی پزیشکانی ددان دەکەن بۆ دامەزراندن، بەڵام دەڵێت، "بارودۆخی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر نییە،" بۆیە پشتگیریی بڕیاری خۆبەخشی دەکەن.