رێگەکانی پێشگیریکردن لە هۆکاری نەشتەرگەرییەکەی نەتانیاهوو بزانە

29-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەگوێرەی نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە نەشتەرگەریی لابردنی پڕۆستاتی بۆ دەکرێت.
 
نووسینگەکەی روونی دەکاتەوە، لە نەخۆشخانەی حەداسا پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە بەهۆی گەورەبوونی پڕۆستاتییەوە تووشی هەوکردنێکی تووندی میزەڕۆ بووە.
 
نەتەنیاهوو ئاداری ئەم ساڵ، نەشتەرگەریی فتقـی بۆ کرا. تەممووزی پاریش پزیشکەکان ئامێری بەهێزکردن و رێکخستنی لێدانی دڵیان بۆ دانا.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، ئەمانەی خوارەوە ئەگەری گەورەبوونی پڕۆستات کەمدەکەنەوە؛
 
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە خێرا، سوێر و شیرینەکان
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ
 
هەروەها ئەمانەش باشترین خۆراکەکانن بۆ پێشگیری لێی {ماسی، شاتوو، سیر، پیاز، سەوزەکان، تەماتە، گوێز، کونجی و پاقلە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەحمەد پاڵانی

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: پشتگیریی خۆبەخشی دەکەین تاوەکو دامەزراندن دەکرێتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەک سەندیکا داکۆکی لە مافی پزیشکانی ددان دەکەن بۆ دامەزراندن، بەڵام دەڵێت، "بارودۆخی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر نییە،" بۆیە پشتگیریی بڕیاری خۆبەخشی دەکەن.