رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئاشکرای دەکات، کەمیی دەرمان و نەبوونی کارمەندی تەندروستی سەرەکیترین کێشەی نەخۆشخانەکە و سنووری گەرمیانە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2024 د. حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە رووداو گوتی، بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئیدارەی نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان، دەسەڵاتەکانیان کەمبووەتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان داواکانیان ناگەیێنێت بە لایەنی پەیوەندیدار.
لە بارەی بەردەوامیی بایکۆتی کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار د. حارس گوتی، تاوەکو دابەشکردنی مووچە، کارمەندانمان بایکۆتیان کردووە، جیا لەوەش کارمەندانی تاقیگەیان چاوەڕوانی زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەرکان رەشید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئاشکرای کرد، کەمیی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سنوورەکە بەردەوامە.
ئەرکان رەشید دەڵێت: ساڵ بە ساڵ دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە کەمتر دەبنەوە، هەروەها دەشڵێت: بەڵێن دراوە بە دامەزراندنی کارمەندە خۆبەخشەکانی کۆرۆنا، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ