Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پزیشکێک پشکنینی مەمک بۆ خانمێک دەکات. وێنە: رووداو

پزیشکێک پشکنینی مەمک بۆ خانمێک دەکات. وێنە: رووداو

تەندروستی31-01-2026

توێژینەوەیەک: ژیریی دەستکرد یارمەتیدەرە بۆ زووتر دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڕوا فەرهاد

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە یارمەتیی زیرەکیی دەستکرد (AI)دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی ژمارەیەکی زیاتری گرێ شێرپەنجەییەکان لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا، بە رێژەی 12% دەرکەوتنی شێرپەنجەی تووند و پێشکەوتوو لەنێوان پشکنینەکاندا کەم دەکاتەوە.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی لوند لە سوێد لەسەر زیاتر لە 100 هەزار خانم کراوە دەرکەوتووە کە زیرەکیی دەستکرد نەک هەر ژمارەی شێرپەنجەی دەستنیشانکراو زیاد دەکات، بەڵکو باری سەرشانی پزیشکانی تیشکیش بە رێژەی 44% کەمدەکاتەوە.
 
دکتۆر کریستینا لانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی لوند لە سوێد، دەڵێت: "توێژینەوەکەمان دەریخستووە کە ئەو پشکنینەی پشت دەبەستێت بە زیرەکیی دەستکرد، دەستنیشانکردنی زووی شێرپەنجە مەترسیدارەکان باشتر دەکات، ئەمەش وادەکات ژمارەی ئەو شێرپەنجە تووند و پێشکەوتووانەی لەنێوان پشکنینەکاندا دەردەکەون، کەمتر ببنەوە."
 
جێسی گۆمەرز سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: " پێشنیازی پشتگیری لە جێگرتنەوەی کارمەندانی تەندروستی بە زیرەکیی دەستکرد ناکەین، چونکە هێشتا پێویست بە پزیشکی تیشک دەکات، بەڵام پێشنیازدەکەین زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر پزیشکان."