وەزارەتی تەندروستی: لە عێراق هیچ تووشبوویەکی 'نەخۆشیی تەراخوما' نەماوە

31-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى تەندروستیى عێراق لەسەر بنەماى راپۆرتێکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى راگەیاند، "نەخۆشیى تەراخوما" لە عێراق نەماوە.
 
رۆژی 30ـى تەممووزى 2023، وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، رێکخراوى تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا پێى راگەیاندوون، کە چیدى "نەخۆشیى تەراخوما" لە عێراق دا نەماوە. 
 
"تەراخوما" نەخۆشییەکى چاوە کە لە رێگەى بەکتریاوە تووشی چاوى مرۆڤ دەبێت و لە نیشانەکانى سووربوونەوە، وشکبوونەوە و کزبوونى چاوە.
 
ساڵح حەسناوى، وەزیرى تەندروستیى عێراق لەو راگەیێندراوەدا ئاماژەى بەوەداوە، عێراق خاڵییە لە "نەخۆشیى تەراخوما" و تیدرۆس گیبریسۆس، سەرۆکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى ئاماژەى ئەو دەستکەوتەى وەزارەتى تەندروستى کردووە، بەوپێیەى کە ئەو نەخۆشییە یەکێکە لە کێشەکانى تەندروستى لە جیهان.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى کە هاوپێچى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى کراوە و لە 18ـى تەممووز ئاراستەى ئەو وەزارەتەى کردووە، تیدرۆس گیبریسۆس ئاماژەى بەوەداوە کە بەگوێرەى ئەو داتا و زانیارییانەى پێیان گەیشتووەتەوە لەبارەى ئەو پرسەوە، رێکخراوى تەندروستیى جیهانى گەیشتووەتە ئەوەى کە عێراق توانیویەتى ئامانجەکەى بەدەستبێنێت لە کۆتاییهێنان بە "نەخۆشیى تەراخوما" و دەڵێت، "پیرۆزبایی لە حکومەتى عێراقى دەکەم بۆ ئەو دەستکەوتە".
 
هەروەها رێکخراوى تەندروستیى جیهانى لەو راپۆرتەدا داواى لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق کردووە بەردەوامبن لە چاودێریکردنى "نەخۆشیى تەراخوما" و پێکێشکردنى خزمەتگوزارى بۆ ئەو کەسانەى کە نەخۆشییەکە کاریگەرى لەسەر بەجێهێشتوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیسی خوێن.

کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر: کاردەکەین بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکە

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر رایگەیاند، کاردەکەن بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیی تالاسیمیا و رێنوێنی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی دوو هەڵگری نەخۆشییەکە هاوسەرگیری نەکەن.