رووداو- كۆپنهاگن
كریستیان جێنسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی ئینگلیزی (دیجیتاڵ پۆرتاڵی رووداو) دەڵێت پارتی كرێكارانی كوردستان هەڵە دەكات بە راگەیاندنی شەڕ لە دژی توركیا، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاردانەوەی نەبێت لەدژی بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە.
جێنسن كە بەنیازە بەم نزیكانە چاوی بە چەند سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بكەوێت، دەڵێت داوایان لێدەكات هەموو هێرشێكی "تیرۆریستی" مەحكوم بكەن بە "ئەوانەی پەكەكەشەوە".
سەبارەت بە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق گوتی ''لەو بڕوایەدام دابەشبوونی عێراق دەبێتە واقیع".
هەروەها سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیانی ئەوروپی بۆ ریزی چەكدارانی رێكخراوی داعش لە عێراق و سووریا، جێنسن دەڵێت هیچ چارەسەرێك نییە بۆ رێگرتن لەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیانی ئەوروپی كە دەچنە سووریا و عێراق بۆ شەڕكردن شانبەشانی داعش "بەڵام دەستەوسان ناوەستین".
حكومەتەكەی جێنسن دەستی كردووە بە هەڵمەتێكی پروپاگەندە لە رۆژنامەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناوی ساردكردنەوەی كۆچبەران لە رووكردنە دانیمارك. وەزیری دەرەوەی دانیمارك بەرگری لەو سیاسەتەی حكومەتەكەی دەكات و دەڵێت "ئەوە بۆ ئەو مەبەستەیە كە زانیاری بدرێت بەو كەسانەی دەیانەوێت بڕۆنە ئەوروپا دەربارەی راستییەكانی داواكردنی مۆڵەتی مانەوە لە دانیمارك یان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا وەك ئەڵمانیا.
رووداو: دانیمارك چۆن بەشداری شەڕی دژ بە داعش دەكات؟
كریستیان جێنسن: بەردەوام دەبین لە بەهێزكردن و پاڵپشتیكردنی بەڕێز حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوەكو هەموو نەتەوە و ئاینەكانی دیکەی ناو وڵات بەشدار بكات. لەلایەكی دیكەوە حكومەتی عێراقی كێشەی هەیە لەكاتێكدا چاوپۆشی دەكات لە میلیشیا توندڕەوەكان. زۆر گرنگە كە عێراق ببێتە وڵاتێك بۆ هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان. ئەگەر نەبێتە ئەو وڵاتە ئەوا لەو بڕوایەدام دابەشبوونی عێراق دەبێتە واقیع.
رووداو: چی دەڵێی دەربارەی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی كوردستان؟
كریستیان جێنسن: توركیا كوردستانێكی سەربەخۆ بە هەڕەشە دەزانێ، لەبەرئەوەی دەترسن كە كوردی توركیاش هەمان داواكاری بەرز بكەنەوە و بڵێن ''ئەگەر ئەوان بتوانن، ئێمە بۆ ناتوانین؟''.
رووداو: بەڵام توركیا پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە و بەفەرمی هۆشداری نەداوە لە دژی جیابوونەوەی كوردستان لە بەغدا.
كریستیان جێنسن: راستە توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشیان هەیە. بەڵام دەترسم ئەو پەیوەندییە باشە تاوەكو ئەوكاتە بێت كە هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی رادەگەیەنێ.
رووداو: تێڕوانینت چییە لەسەر هەوڵەكانی توركیا لە دژی داعش؟
كریستیان جێنسن: توركیا شمشێرێكی دووسەرە لەم شەڕەدا. لەلایەكەوە رۆڵی توركیا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سنوورەكانیان دابخەن بۆ رێگرتن لە رۆیشتنی چەكداران بۆ ناو داعش. هەروەها توركیا گرنگە لەوەی دەتوانین بنكەی ئاسمانیمان هەبێت لەوێ، ئەمەش یارمەتیمان دەدات بۆئەوەی بەخێرایی وەڵامی مەترسییەكان بدەینەوە. بەڵام رۆڵێكی دوو فاقییان هەیە و توركیا زیاتر خوازیارە هێرش بكاتە سەر كورد، وەك لەوەی شەڕ لە دژی داعش بكات.
رووداو: توركیا دەیەوێت پشتێنەیەكی ئەمنی لە باكووری سووریا دروست بكات. بۆچوونت لەو بارەیەوە چییە؟
كریستیان جێنسن: توركیا ئەو پشتێنە ئەمنیە لە باكووری سووریا دروست دەكات لەبەر دوو هۆكار، یەكەم: تاوەكو شوێنێك هەبێت بۆ گەڕانەوەی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارەی سووری. دووەم: توركیا دەیەوێت مەترسیی كورد لە سنوورەكانی دووربخاتەوە.
رووداو: زۆر لە شرۆڤەكاران پێیانوایە كە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ هێرشكردنە سەر پەكەكە بەرەی شەڕی دژ بە داعش لاواز دەكات، بۆچوونی تۆ لەو بارەیەوە چییە؟
كریستیان جێنسن: پەكەكە كێشەیەكی گەورەی بۆ خۆی دروست كرد بە راگەیاندنی بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشێك لە پاش هێرشە خۆكوژیەكەی سوروچ، كاتێك پەكەكە ئەمە دەكات، ئێمە وەكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستمان دەبەسترێ، لەبەرئەوەی رێكکەوتووین لەسەر ئەوەی هەموو وڵاتێك مافی ئەوەی هەیە شەڕی دژی تیرۆر بكات لەسەر خاكەكەی. پەكەكە بەو كارەی گڵۆپی سەوزی شەڕی بۆ ئەردۆغان هەڵكرد.
رووداو: كەواتە لەو باوەڕدا نیت كە چالاكییەكانی پەكەكە لە بەرژەوەندیی كوردە؟
كریستیان جێنسن: حاڵی حازر، پەكەكە زەرەر لە كێشەی كورد دەدات. بیانوویان داوەتە ئەردۆغان هێرش بكاتە سەریان و هەروەها هەدەپە كە ئەنجامێكی زۆر باشی لە هەڵبژاردنەكانی حەوتی حوزەیران بەدەستهێنا، ئێستا هێرش دەكرێتە سەریان و ئۆفیسەكانیان پەلامار دەدرێ.
رووداو: سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە لەم رۆژانەدا سەردانی دانیمارك دەكات. چی پێ دەڵێی؟
كریستیان جێنسن: دەمیرتاش داوای كۆبوونەوەی لەگەڵ من كردووە و منیش گوێی لێدەگرم. پەیامی من بۆ ئەو ئەمەیە: دەبێت كورد لەناوخۆیاندا یەكڕیزی بپارێزن. بیانوو مەدەنە ئەردۆغان سەركوتتان بكات. ئێمە ئامادەین هاوڕێیەتی لەگەڵ هەدەپە بكەین، بەڵام دەبێت هەدەپەش ئامادە بێت تیرۆریزم مەحكوم بكات بەوانەی پەكەكەشەوە. ئێمە هاوڕێ و هاوپەیمانی هەدەپە دەبین لە گوشارەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی توركیا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە. راستەوخۆ بە توركیامان گوتووە: هیچ چارەسەرێكی دیكە نابینین جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
رووداو: بەبڕوای تۆ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا وەستا؟
كریستیان جێنسن: جێی داخە كە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە لەدوای 20ی حوزەیران وەستا. ئەردۆغان وایزانی كە زۆرینە بەدەستدێنێ، بەڵام كاتێك كە خەونەكەی بەدی نەهات، لەدژی پرۆسەی چارەسەری وەستایەوە و رێگەی شەڕی گرتەبەر، بەهیوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەم زۆرینە مسۆگەر بكات.
رووداو: رەخنەی ئەوە هەیە كە جیهادییەكان لە توركیاوە دەپەڕنەوە ناو سووریا بەبێ رێگریكردن لێیان، رای ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟
كریستیان جێنسن: ئەوە كێشەیەكی گەورەیە. لەگەڵ توركەكان قسەمان كردووە بۆ رێگریكردن لەوە. غازی عەنتابی توركیا بووەتە ترانزێتی چەكدارە بیانییەكان بۆ چوونە ناو داعش. توركیا هەوڵی جدی نادات لەو رووەوە.
رووداو: دانیمارك چی دەكات؟
كریستیان جێنسن: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشوو و ئێستای توركیا قسەم كردووە، هەروەها لەگەڵ جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش قسەم كردووە. لە بازنەی یەكێتی ئەوروپادا، هەوڵم داوە یەكێتییەك دروست بكەم بۆ گوشاری زیاتر لەسەر ئەردۆغان.
رووداو: بۆچی زیادكردنی گوشار بۆ سەر توركیا گرنگە؟
كریستیان جێنسن: ئەو سیاسەتەی توركیا لەبەرامبەر كورد پەیڕەوی دەكات دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشەیەكی گەورە بۆ هاوپەیمانیی دژی داعش كە توركیا بەشێكە لەو هاوپەیمانییە، بەڵام لەو بڕوایەدام لە ئێستاوە تاوەكو كاتی هەڵبژرادنی یەكی تشرینی دووەم، زۆر قورس دەبێت وا لە ئەردۆغان بكەی گوێ بۆ هیچ شتێك بگرێت جگە لە خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە.
رووداو: لە توركیا راپۆرتی میدیاكان باس لەوە دەكەن كە ئەو چەك و تەقەمەنیانەی رۆژئاوا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانی دابین دەكات دەكەوێتە دەست پەكەكە، ئەوە راستە؟
كریستیان جێنسن: راستەوخۆ چەك بۆ پەكەكە دابین ناكەین. چەك دەدەینە كوردی عێراق. چەكەكانمان دەكەوێتە دەست كێ؟ ئەوە نازانم بڵێم چی، بەڵام ئەگەر لەنێو ئەو گرووپە كوردیانەی كاریان لەگەڵ دەكەین، ئەگەر گرووپی چەكداری هەبن لە دژی توركیا، ئەوا هاریكارییان ناكەین.
رووداو: كەواتە رۆژئاوا بە دانیماركیشەوە پشتگیری لە پەكەكە ناكات؟
كریستیان جێنسن: هەوڵ دەدەین بەدوور بین لە پشتگیریی پەكەكە. دانیمارك یەكێك بوو لەو وڵاتە یەكەمانەی كە پەكەكەی خستە لیستی تیرۆرەوە. هاریكارییان ناكەین.
رووداو: هەندێك كورد لەو باوەڕەدان كە دانیمارك بۆیە رازی بوو بە داخستنی تەلەڤزیۆنەكەی پەكەكە تاوەكو سەرۆك وەزیرانی پێشوو ئەندرێس راسموسێن پشتگیری توركیا مسۆگەر بكات بۆ بوونە سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ، ئەوە راستە؟
كریستیان جێنسن: شتی وامان نەكردووە. لە دانیمارك بێسەروبەری نییە لە نێوان حكومەت و دادگا. داخستنی رۆژ تیڤی بەبڕیاری دادگا بوو كە دوورە لە سیاسەتەوە.
رووداو: پەیوەندی دانیمارك لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆنە؟
كریستیان جێنسن: ئێمە هاوپەیمانین لەگەڵ كوردی عێراق و لەمێژە دانیمارك پشتگیری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. كوردی عێراق یەكێكن لە بەهێزترین هاوپەیمانەكانمان.
رووداو: بۆچی رۆژئاوا بە دانیماركیشەوە پشتگیری كوردی سووریا ناكات، لە رێگەی یەكینەكانی پاراستنی گەل؟
كریستیان جێنسن: بۆ من وەك وەزیرێك قورسە جیاوازیی بكەم لە نێوان پەكەكە و یەكینەكانی پاراستنی گەل. كاتێك چاوم كەوت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، پێیدەڵێم: كاتێك پشتگیریت دەكەین كە روون بیت لە پێناسەكەتدا لەوەی كێ رێبەری شەڕی چەكداری دەكات و كێ خەباتی سیاسی دەكات. لەبەرئەوەی ئەگەر خەباتی چەكداری مانای ئەوە بێت پشتگیری لە چالاكیی تیرۆریستی بكەی، ئەوا ئەو كاتە ناتوانین پشتگیریتان بكەین.
رووداو: دانیمارك گەنجێكی كوردی دەستگیر كردووە كە شانبەشانی داعش شەڕی كردووە. چۆن دەتوانن رێگری بكەن لە رۆیشتنی گەنجان بۆ ناو داعش؟
كریستیان جێنسن: هەندێك لەو كەسانەی كە چوونەتە سووریا مەشقیان پێكراوە لەسەر ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی. بەو توانایانەوە لە بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنیدا دەگەڕێنەوە ئێرە. بۆیە دەبێت لە دژیان بوەستینەوە. كاردەكەین بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك تاوەكو رێگری بكەین لەو كەسانەی دەچنە ناو داعش. دەتوانین دەست بەسەر پاسپۆرتەكانیاندا بگرین، رێگەی گەشتیان لێ قەدەغە بكەین، چوونە ناو ناوچەكانی داعش بكەینە تاوان. ئەمانە رێگەچارەی خراپن، بەڵام خراپترە ئەگەر هیچ نەكەی. بۆیە دەبێت شتێك بكەین.
رووداو: دانیمارك شەڕی داعش دەكات، بەڵام ئەو ئاوارانەی لەدەست داعش هەڵدێن قبوڵ ناكات. لە رۆژنامەكانی لوبنان رێكلام بڵاودەكەنەوە بە ئامانجی ساردكردنەوەی هاتنی ئاوارە بۆ دانیمارك. بۆچی؟
كریستیان جێنسن: نەرویج رێكلامی تەلەفیزیۆنیی كردووە، ئەڵمانیا بەهەمانشێوە رێكلامی كردووە. ئەم رێكلامانە بۆ بارودۆخی ژیانی رۆژانەیە لە دانیمارك، ئەوە شتێكی نوێ نییە. كاتێك گوێت لە چیرۆكی كامپی ئاوارەكانی سەرتاسەری جیهان دەبێت، وا نیشان دەدات كە خەڵك هەست دەكەن هەركاتێك گەیشتنە ئەڵمانیا هەموویان خانوو وەردەگرن و كار بۆ هەموو كەس هەیە. بۆیە پێویستە وڵاتان واقیعی ژیان و بارودۆخی رۆژانەی ژیان لە وڵاتەكانیان بە خەڵك رابگەیەنن.
رووداو: بەڵام ئەوە نابێتە رێگر لەبەردەم هاتنی خەڵك بۆ دانیمارك.
كریستیان جێنسن: لەو بڕوایەدا نیم كە دانیمارك بتوانێ دەربازی بێت لە وەرنەگرتنی پەنابەر. خەڵك هەر دەگەنە ئێرە. لە هەندێ باردا، دانیمارك لە پێشەوەیە، بەتایبەتی لە یارمەتیدانی ئاوارەكان و هاوكاری و پشتگیری دەدەینە وڵاتانی دراوسێ.
كریستیان جێنسن:
- لە 21/5/1971 لەدایك بووە.
- ساڵی 1998 لەسەر لیستی پارتی لیبراڵی دانیمارك بووەتە پەرلەمانتار.
- ساڵی 2004 – 2010 وەزیری باجی دانیمارك بووە.
- لە دوایین كۆنگرەی حیزبەكەیدا لە 17/5/2009 بە جێگری سەرۆكی حیزب هەڵبژێردراوە.
- حیزبەكەی لە هەڵبژاردنی 2015ی پەرلەماندا لە كۆی 179 كورسی 34 كورسی بردەوە.
- رۆژی 28/6/2015 وەكو وەزیری دەرەوەی دانیمارك دەستنیشان كرا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ