وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی هەشت گەریلای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

23-07-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن پەکەکە تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی هەشت گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش کوژرانی 16 سەربازی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رۆژی شەممە، 22-7-2023 دوو راگەیێندراوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە هێرشێکدا کە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیان و تۆپهاوێژەکانیانەوە ئەنجامدراوە، هەشت گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکی دیکەدا گیانلەدەستدانی سەربازێکی برینداری لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەوەی سەربازەکە رۆژی 21ـی تەممووز لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەختی بریندار ببوو، رۆژی 22ـی ئەم مانگە مانگ لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا گیانی لەدەستداوە. 
 
هاوکات ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رۆژی 22-7-2023 بڵاویکردەوە، لە 48 کاژێردا هێزەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومان و تۆپبارانی چەندین پێگەیان لە چیای مەتین، گارە و زاپ کردووە و هێزیان دابەزاندووە و شەڕ و پێکدادانی سەخت روویداوە. 
 
هەپەگە دەشڵێت، گەریلاکانی پەکەکە لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا بوونەتەوە و لە ماوەی 48 کاژێردا 16 سەربازی تورکیایان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون. 
 
هەپەگە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەریلا لەو 48 کاژێرەدا نەداوە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 590 گەریلا و کوژرانی 94 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 951 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 344 گەریلای راگەیاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن