رووداو- سلێمانی
فەرید ئەسەسەرد ئەندامێکی سادەی سەرکردایەتیی یەکێتی نییە، بەڵکو یەکێک لە بیرکەرەوەکانی ئەو حیزبەشە، کە ئێستا نزیکە لە سەنتەری بڕیاری ئەو حیزبەشەوە. هەرکاتێک لە هەرێمی کوردستان قەیرانێکی سیاسی دروستبووبێت، ئەسەسەرد لە هەڤپەیڤینەکانی لەگەڵ (رووداو) بەڕاشکاوی پێشبینی و قسەکانی لەبارەی شێوازی چارەسەرکردنی قەیرانەکە کردووە. لەم هەڤپەیڤینەدا ئەسەسەرد گەشبین دەرناکەوێت و دەڵێت "کوردستان بەرەو بنبەست دەچێت"، بەڵام هەرواش نائومێد نییە و دەڵێت بوار ماوە بۆ گەیشتنە سازان.
رووداو: مەكتەبی سیاسی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵحی پەسند كرد و سەركردایەتیش رەتیكردەوە، دەگوترێ ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە یەكێتی لەسەر قەیرانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان یەكدەنگ نییە، ئەمە راستە؟
فەرید ئەسەسەرد: نا من بەوشێوەیە سەیری ناكەم. بەڵكو ئەو هەڵە تێگەیشتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خەڵك نازانن پەیڕەوی نێوخۆی یەكێتی چۆنە. لە یەكێتیدا دامەزراوەی سەركردایەتی دابەشبووە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی. مەكتەبی سیاسی بڕیار لە كاروباری رۆژانەی یەكێتی دەدات، بەڵام بۆ مەسەلە چارەنووسسازەكان مەكتەبی سیاسی بڕیارێكی سەرەتایی دەدات و دواتر ئەو مەسەلانە بۆ سەركردایەتی دەگەڕێتەوە. كاتێك پڕۆژەكەش چوو بۆ مەكتەبی سیاسی، ئەوان بۆ سەركردایەتی قبوڵیانكرد. لە سەركردایەتیش بۆ ماوەی نزیكەی پێنج كاژێر گفتوگۆیەكی تێر و تەسەلمان كرد و پاشان گەیشتینە ئەو بڕوایەی ناكرێت پڕۆژەیەكی یاسایی لەنێو پەرلەمان و پڕۆژەیەكی سیاسیشمان لە دەرەوەی پەرلەمان هەبێت. بۆیە بە گونجاومان زانی پڕۆژەكەی پەرلەمان بكەینە پڕۆژەی فەرمیی خۆمان.
رووداو: ئەگەر بۆ مەسەلە چارەنووسسازەكان بگەڕێنەوە بۆ سەركردایەتی، خۆ لە هەڵبژاردنی 30ی حوزەیرانیش دەبووایە بگەڕێنەوە سەركردایەتی، بەڵام هەر لە مەكتەبی سیاسی بڕیارتاندا؟
فەرید ئەسەسەرد: راستە، بەڵام ئەوەش یەكێك بوو لەو هەڵانەی مەكتەبی سیاسی كردی و ئەمجارە نەیویست دووبارەی بكاتەوە.
لە 30ی حوزەیران مەکتەبی سیاسی هەڵەیکرد
رووداو: ئەگەر رای فەرمیتان ئەوەی پەرلەمان بێت، بۆچی تەنیا لەماوەی 40 كاژێردا دوو بەیاننامە بڵاودەكەنەوە، ئەوەی سەرکردایەتی و کۆسرەت رەسووڵ؟ ئەوە مانای پەرتەوازەیی یەكێتی ناگەیەنێت؟
فەرید ئەسەسەرد: بەدڵنیاییەوە لە سەركردایەتیشدا دوو بۆچوونی جیاواز لەسەر پڕۆژەكە هەبوو، بەڵام دواجار دەبووایە پێداگیری لەسەر یەكێكیان بكەین. لەكۆتاییدا ئەوەی پەرلەمانمان هەڵبژارد. كاك كۆسرەت لەنێو كۆبوونەوەكە و دەرەوەی كۆبوونەوەكەش پشتگیریی پڕۆژەكەی د.بەرهەمی كرد.
"لە سەرکردایەتیی یەکێتیدا دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی ویلایەتی بارزانییەوە هەیە "
رووداو: باشە كۆسرەت رەسوڵ بۆچی ئەوەندە پشتگیری لەو پڕۆژەیەی بەرهەم ساڵح دەكات لەكاتێكدا بەپێی پڕۆژەكە، داوای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ساڵی دیكە دەكاتەوە؟
پشتگیریی کاک کۆسرەت لە پڕۆژەکەی د. بەرهەم بۆچوونی خۆیەتی
فەرید ئەسەسەرد: ئەوە بۆچوونی تایبەتی خۆیەتی. لەنێوخۆماندا دوو رای جیاواز بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی هەیە، بەڵام بۆچوونی زاڵ ئەوەیە كە نامانەوێت بەتەنیا ئەو دوو ساڵە بۆ بارزانی درێژ بكەینەوە.
رووداو: واتە لەنێو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیدا ئەندامتان هەیە دوو ساڵەكە بۆ بارزانی درێژ بكاتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ، بەڵام دواجار هەموومان پێداگیری لەسەر ئەو سیاسەتە فەرمییەی خۆمان دەكەین.
رووداو: بۆچوونێك هەیە كە پشتگیریكردنی كۆسرەت رەسووڵ لە پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیی ئابوورییان لە ناوچەكانی پارتیدا؟
فەرید ئەسەسەرد: ئێمەش هەموو بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەكانمان لەبەرچاوگرتووە كاتێك ئەو بڕیارەمان لە سەركردایەتی داوە، پێموایە لەمبارەیەوە بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام بۆنموونە كاتێك لە حكومەتیشدا بڕیارێك دەردەچێت رەنگە وەزیرێك دژی بێت، بۆیە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیشدا زۆرجار بڕیار هەبووە بە زۆرینە یەكلاییكراوەتەوە.
رووداو: كەموكوڕییەكانی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح چین؟
خەریکە دەگەینە بێمتمانەیی لە هەموو رێککەوتنەکانی پێشوومان
فەرید ئەسەسەرد: پڕۆژەكەم خوێندووەتەوە و تێبینی سەرەكیم لەسەر ئەوەبووە كە راستە دەستەواژەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی نەهاتووە و بەهیچ شێوەیەك باس لەوە نەكراوە دەسەڵاتەكان بەهەمان دەسەڵاتی ئێستاوە بدرێنەوە بە بارزانی، بەڵام هەستمكرد لەنێوەڕۆكدا باسی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بۆ دوو ساڵی دیكە بۆ بارزانی دەكات، پاشان هیچ گرەنتەكیش نییە كە ئێمە لە دوو ساڵی دیكە تووشی ئەم گرفتە نابینەوە، بەتایبەتی خەریكە دەگەینە بێمتمانەیی لەسەر هەموو رێككەوتنەكانی پێشوو. ئێمە لە ساڵی 2013 گەیشتینە دەركردنی یاسای ژمارە 19 كە باس لەوە دەكات ماوەی ویلایەتەكە بۆ دوو ساڵ درێژ دەكرێتەوە و لە 19/8/2015 درێژ ناكرێتەوە، ئێستاش كە دەمانەوێت ئەو یاسایە جێبەجێ بكەین، پارتی نایەوێ جێبەجێی بكات. لەبەرئەوە هیچ متمانەیەكمان نییە كە 2017 جێبەجێی بكات.
رووداو: واتە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان متمانەتان بە پارتی نییە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوە یەكێكە لە كێشەكان، مادام جارێك پارتی بڕیاریدا یاسای ژمارە 19 جێبەجێ نەكات، پێموایە رەنگە ساڵی 2017یش جارێكی دیكە ئەو كێشەیە سەرهەڵبداتەوە.
رووداو: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەندامانی یەكێتی بەسەر پشتیوانانانی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح و ناكۆكەكان لەگەڵی دابەشبوون، هەمان شت لەنێو سەركردایەتیشدا هەیە و دابەشبوونەكە هەیە یان هەمووان یەكهەڵوێستن؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ لە سەركردایەتیش دوو بۆچوون لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەبوو. لە كۆتاییدا نەمانخستە دەنگدانەوە، بۆیە نازانم چەند پشتیوان و چەندیش دژی بوون، بەڵام كە بڕیاردرا نەخرێتە دەنگدانەوە و سوور بووین لەسەر پڕۆژەكەی پەرلەمان، مانای ئەوەیە زۆرینە لەگەڵی نەبوون.
رووداو: رەتكردنەوەی پڕۆژەكە پەیوەندیی بە كوتلەكارییەوە نەبوو؟
فەرید ئەسەسەرد: نەخێر، چونكە هەندێك رەتیانكردەوە كە لەسەر بەرهەم ساڵح حیساب بوون.
رووداو: هێرۆخان پێی باش بوو ویلایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكە درێژ بكرێتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: هێرۆخان هیچی نەگوت.
رووداو: بەڵام لە كۆبوونەوەی شاری كەركووك هێرۆخان پشتگیری پڕۆژەكەی كرد، مانای رازیبوون نییە بە مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكە؟
فەرید ئەسەسەرد: وەك گوتم ئەو كۆبوونەوەیە بۆ پشتگیریی پڕۆژەكە بووە بۆ گفتوگۆ لە سەركردایەتی، بەڵام بەكارهێنانی دەستەواژەكان لە میدیاكان بە وردی بەكارنەهاتووە.
رووداو: لەو ماوەیەدا کە ماوە دەگەنە سازان یان بنبەست؟
فەرید ئەسەسەرد: رەنگە بنبەست نزیكتر بێت، تاكە ئەگەر كە لەپێشمانە بەستن و نەبەستنی كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانە. پێموایە بەستن و نەبەستنیشی رەنگە هیچ لە مەسەلەكە نەگۆڕێت. ئەوەش لەو روانگەیەی كە ئەو كۆبوونەوەیە ناتوانێت مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یەكلایی بكاتەوە. لەبەرئەوەی لە بەستنی ئەو كۆبوونەوەیەش باسی پڕۆژە یاسایەك دەكات كە دواجار پێویستە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەرزبكرێتەوە و سەرۆكی هەرێمیش بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی دەتوانێت تێبینی لەسەر هەبێت و بیگێڕێتەوە بۆ پەرلەمان. ئەوەش كاتێكی زۆری دەوێت و دەكەوێتە دوای 20/8/2015.
رووداو: كەواتە ئەگەری بنبەستەكە زیاترە؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ هەرێمی كوردستان زۆر نزیكە لە بنبەست.
هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە لە بنبەست
رووداو: ئەگەر بگاتە بنبەست، بارودۆخەكە چیی بەسەر دێت؟
فەرید ئەسەسەرد: دوای 20/8 دوو دامەزراوە پەكیاندەكەوێت، كە یەكێكیان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، لەبەرئەوەی ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشوێنی خۆی مایەوە و دەستبەرداری پۆستەكەی نەبوو، بەپێی یاسا دەبێتە سەرۆكێكی ماوەبەسەرچوو. لە دۆخێكی وەهاشدا بەشێكی زۆری حیزبەكان دانی پێدانانێن. دامەزراوەی پەرلەمانیش دەگاتە بنبەست لەبەرئەوەی لەنێوخۆیدا دابەشبووە و لەكاتی بەڕێوەبردنی ئەركەكانی و لەكاتی پەسندكردنی یاسایەكیشدا هەر دەبێت بەرزی بكاتەوە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش داننانە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان. لەكاتێكدا نایەوێت دانی پێدابنێت. بۆیە لە هەموو حاڵەتێكدا ئێمە لە 20/8 تووشی لێكدانەوەی جیاوازدەبین.
رەنگە کوردستان وەکو لوبنانی لێبێت 
چونكە پارتی پێیوایە هیچ دەرفەتێكی یاسایی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆكی پەرلەمان نییە و لایەنەكانی دیكەش پشت بە ماددەی 15 دەبەستن كە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ماوەبەسەرچوودا دەگوێزرێتەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان، لە هەموو حاڵەتێكدا و ئەگەر لە قۆناغی داهاتوودا سەرۆكێكمان هەبێت پێگە و شێوەی كاركردن لەگەڵی نزیك دەبێت لە سەرۆكێكی وەكو عومەر حەسەن بەشیری سوودان، یاخود بكەوینە نێو هەلومەرجی ئێستای لوبنان، كە لەوێش 27 جار دانیشتوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی كۆمار و سەركەوتوو نەبوون. رەنگە هەرێمی کوردستان لە رەوشێکی خراپی وەکو لوبنان نزیكبێتەوە.
رووداو: خەڵك تائێستاش تاڕادەیەك دوودڵن لە یەكێتی، ئایا هەر سوورن لەسەر درێژنەكردنەوەی ماوەی بارزانی؟
فەرید ئەسەسەرد: ئێمە پڕۆژە یاسایەكمان لە پەرلەمانە و دەمانەوێ تێپەڕێت و بەپێی ئەو پڕۆژەیەش كاردەكەین، بەڵام ئەگەر پێش 20/8 بێت بۆ ئێمە و پارتی و خەڵكی كوردستانیش باشترە، چونكە مامەڵە لەگەڵ سەرۆكێكی شەرعی دەكەین، بەڵام دوای 20/8 مامەڵە لەگەڵ سەرۆكێكی ماوەبەسەرچوودا دەكەین.
رووداو: مەبەستی پرسیارەكەم ئەوە بوو ئێوە تا دوا ساتیش هەر سوورن لە پڕۆژە یاساكەی پەرلەمان؟
ئەوەی پارتی داوایدەکات تەنیا مانەوەی بارزانی نییە بۆ دوو ساڵ 
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر دەرفەتێك هەبێت لە چوارچێوەی سیستەمی پەرلەمانی و بە مەرجەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك لەنێو پەرلەمان و هەمواركردنەوەی دەسەڵاتەكانی بەو جۆرەی كە لە سیستەمی پەرلەمانیدا هەیە، پێموایە دەرفەتێك دێتە ئاراوە كە بەشێك لە ئامانجەكانی ئێمە و پارتی سەبارەت بە مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكە دێتە ئاراوە، چونكە ئەوەی پارتی داوایدەكات تەنیا مانەوەی بارزانی نییە لە پۆستەكەی، بەڵكو داوا دەكات سەرۆك لە دەرەوەی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتی لەوە زیاتریشی هەبێت كە لە سیستەمە پەرلەمانییەكاندا بە سەرۆك دەدرێت. ئێمەش .ئەو دوو مەسەلەیە رەتدەكەینەوە
رووداو: مەرجەكانتان چییە؟
فەرید ئەسەسەرد: مەرجەكانیش ئەوەیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان تەشریفاتی بێت و دەسەڵاتەكانیشی كەمبكرێنەوە و رێكبخرێنەوە.
رووداو: ماوەیەكە عەلی باپیر هەوڵی نێوەندگیری و كۆبوونەوەی لوتكە دەكات، پێتانوایە دەرفەت ماوە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە؟
فەرید ئەسەسەرد: تا 20/8/2015 دەرفەت ماوە، بەڵام دوای ئەوە كۆبوونەوەكە لەگەڵ سەرۆكی ماوەبەسەرچوودا دەكرێت.
رووداو: خەڵكێكی زۆر ترسیان لەوە دروستبووە ئەگەر لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن، دوو ئیدارەیی و شەڕی براكوژی دروست دەبێتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر ئەوەش هاتە ئاراوە بەدڵنیاییەوە لەسەر دەستی ئێمە نابێت و هەتا بشتوانین رێگری لە دووئیدارەیی دەكەین، چونكە ئەزموونێكی زۆر خراپە و ئەگەر بووینەوە بە دوو ئیدارەیی، پەیوەندییەكان زۆر بەرەو خراپی دەڕۆن و وەكو كۆریامان لێدێ. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو دەرفەتەكانی دوو ئیدارەیی دابخەین.
رووداو: ئەی ئەگەر پارتی شتێكی لەو شێوەیەی ویست؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر هاتە سەر دوو ئیدارەیی، ئەوەی پەیوەندیی بە پارتییەوە هەیە پێش هەموو شتێك دەبێت بە هێز دەست بەسەر پەرلەمان و هەولێردا بگرێت و وەزیرە ناپارتییەكان دەربكات، ئەوەش جۆرێكە لە كودەتا و ئێمە لێرە لێی بەرپرس نابین. كەسیش ناتوانێت بڵێت ئەوە كودەتا نییە.
رووداو: جیمس جیفری باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق دەڵێت پێویستە ئەمەریكا پشتگیری مانەوەی بارزانی بكات، بۆچی ئەمەریكا مانەوەی بارزانی بەلاوە گرنگە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوان خۆشیان بۆچوونێكی جێگیریان نییە، دوایین لێدوانیان ئەوەیە كە دەبێت كوردەكان خۆیان یەكلایی بكەنەوە، بەڵام ئەوان زۆر مەبەستیانە بگەینە سازانێك بۆ كۆتاییهاتنی ئەو كێشەیە و پەیوەندییان بەناوەڕۆكی رێگەچارە دۆزراوەكە نییە.
"
رووداو: پێشنیازیان بۆ كردوون بۆ چۆنیەتی چارەسەرەكە؟
هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی مانەوەی بارزانی گۆڕاوە
فەرید ئەسەسەرد: ئەوان سەرەتا لەبەر شەڕی داعش، پێیان باش بوو بارزانی بمێنێتەوە، بەڵام هەڵوێستی ئێستایان جیاوازە و دەڵێت هەوڵبدەن چارەسەری مەسەلەكە بكەن و ئەو رێگەیەی كە ئێمە پێیدەگەین، ئەوان پشتگیریی دەكەن.
رووداو: دەگوترێت ئێرانییەكان بەردەوام لەسەر هێڵن، هیچ گوشارێكیان دروست نەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرنگە هەرێمێكی ئارام دراوسێیان بێت و پێیانوایە ئەگەر هەرێمی کوردستان ئاژاوەی تێكەوت، سنووری ئەوانیش تووشی قەیرانی ئەمنی تێدەكەوێت.
رووداو: ئەوان مانەوەی بارزانییان بەسەرتاندا فەرزنەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: كەس ناتوانێت بارزانی بەزۆر دابنێتەوە.
بارزانی بەزۆر نابێتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رووداو: گۆڕان یەكێك لە هۆكارەكانی دامەزراندنی ئەوە بوو دژی رێككەوتننامەی ستراتیژی بوو لەگەڵ پارتی، بەڵام ئێستا خۆی خەریكی رێككەوتننامەی ستراتیژییە لەگەڵ یەكێتی، ئەمە چۆن لێكدەدەنەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: كەم حیزب هەیە لەگەڵ حیزبێكی دیكە رێككەوتننامەی ستراتیژی بكات، چونكە وشەی ستراتیژی زیاتر دەوڵەتەكان دەگرێتەوە نەك حیزبەكان، بۆیە ناوبردنی رێككەوتنی ستراتیژی ئێمە و پارتی بە هەڵە رۆیشتووە، دەكرێت پەیوەندیمان لەگەڵ گۆڕان لە چوارچێوەی هیچ رێككەوتنێكدا نەبێت، بەڵكو لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنێكی نەنووسراودا بێت، ئەمەش بەشێوەیەكی ئازادانە دێتە ئاراوە واتە لەكاتی پێویستدا دەتوانین كۆببینەوە و هەڵوێستمان یەكبخەین و هەماهەنگی لەگەڵ یەكدی دروست بكەین.
رووداو: متمانەی ئێوە و گۆڕان زیاترە لە متمانەی ئێوە و پارتی؟
فەرید ئەسەسەرد: بەدڵنیاییەوە، چونكە ئێستا پارتی گومانی لە ئێمە هەیە و لەدوایین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی و پەیامی سەرۆكی هەرێمیش وشەی كودەتا بەكاردێت، ئەوە ئێمە و گۆڕان دەگرێتەوە كە گوایە ئێمە لەسەر مەسەلەی سازانی نیشتمانی كودەتامان كردووە.
رووداو: بارزانی لە رابردوودا هەڵوێستی بەلای ئەوەدا بووە كە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی یەكێتی نەگاتە لێكترازان، پارتی ئێستا چاوەڕوانە یەكێتی ئەو چاكەیەی بداتەوە، ئێوە هەست دەكەن قەرزداری پارتین و دەبێت قەرزەكەی بدەنەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: لە سیاسەتدا شتی وا نییە، سیاسەت پڕۆسەیەكە لایەنە سیاسی و ماددییەكان لەبەرچاو دەگیرێت و نابێت رەهەندە نیشتمانییەكانیش فەرامۆش بكرێن، بەڵام كاتێك یاسا باس لەوە دەكات كەسێك تەنیا بۆ دوو ویلایەت دەتوانێت خۆی كاندید بكات، ئیتر مەسەلەكە كۆتایی دێت. لە بنەمادا ناكرێت ماوەكەی بۆ درێژ بكرێتەوە، بەڵكو دەبێت ئەو كەسە خۆی هەست بەوە بكات و پابەند بێت بەو دوو ویلایەتە.
رووداو: دەگوترێت نەوشیروان مستەفا لەوە نیگەرانە كە بارزانی هاتووەتە لای تاڵەبانی و سەردانی ئەوەی نەكردووە، پێتانوایە ئەو قەیرانەی ئێستا دروستبووە بەهۆی نیگەرانی شەخسی نەوشیروان مستەفا و بارزانی بێت؟
فەرید ئەسەسەرد: نا مەسەلەكە لەوە قووڵترە كاك نەوشیروان بەو شێوەیە سەیری مەسەلەكە بكات، مادام بارزانی سەردانی نەكردووە هەڵوێستێكی سیاسی وەك ئەوەی ئێستا بگرێتەبەر لە دژی پارتی.
رووداو: دەگوترێت ئێستا یەكێتی لەژێر هەژموونی نەوشیروان مستەفادایە و ئەو سیاسەتی یەكێتی ئاڕاستە دەكات، كۆسرەت رەسووڵیش لە راگەیەندراوەكەیدا رەتیدەكاتەوە یەكێتی كەس بە كوێخا قبووڵ بكات، تۆ هەست بە هەژموونی نەوشیروان مستەفا بەسەر یەكێتییەوە دەكەیت؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەم دەستەواژەیە لە كاتی هێرشە میدیاییەكاندا بەكاردێت، بۆنموونە كاتی خۆیشی گۆڕان بەوشێوەیە باسی یەكێتیی دەكرد كە بووەتە پاشكۆی پارتی. ئێستاش پارتی دەڵێت یەكێتی بووەتە پاشكۆی گۆڕان. ئێمە پاشكۆی كەس نین، بەڵكو سیاسەتی تایبەتی خۆمان هەیە و بەڵگەشم لەبەرئەوە پاشكۆی كەس نەبووین و پەرەمان بە پەیوەندییەكانمان داوە لەگەڵ گۆڕان. بەدڵنیاییەوە بەپێی قۆناغەكانیش بۆچوونی جیاوازمان لەسەر زۆر مەسەلە هەبووە، بۆ نموونە ئەو بۆچوونەی كە ئێستا بەرامبەر پارتی هەمانە رەنگە پێش سێ ساڵ نەمانبووە. ئەو گومانەی كە ئێستاش پارتی لە ئێمەی هەیە، پێش سێ ساڵ نەیبووە.
رووداو: یەكێتی دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەپێی حیساباتی ئێوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا رێژەی دەنگ و كورسییەكانتان زیاد یان كەمدەكەن؟
فەرید ئەسەسەرد: راستە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و زۆریشمان پێباشە و بۆچوونیشمان ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان لە یەك رۆژدا دەگرێتەوە و ئەوەشمان زۆر بەلاوە گرنگە.
رووداو: پێشبینی زیادبوونی كورسیەكانتان دەكەن؟
لەم ماوەیەدا زۆر لە دەنگە لەدەستچووەکانمان بەدەستهێناوەتەوە 
فەرید ئەسەسەرد: بۆچوونمان ئەوەیە لەو ماوەیەدا توانیومانە تا ئەندازەیەكی زۆر دەنگە لەدەستدراوەكانمان بەدەست بێنینەوە. ئەنجامی باشتر لەوەی پێشوو بەدەست دێنینەوە.
رووداو: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەگەڵ گۆڕان دەتوانن بە یەك لیست بەشداری بكەن؟
فەرید ئەسەسەرد: ناتوانم بڵێم بە یەك لیست دادەبەزین، چونكە ئەوە پێویستی بە بڕیاری هەردوولایە. ئەگەر مەسەلەی هەڵبژاردنی پێشوەخت یان هەڵبژاردنی 2017 هاتە پێش، بەدڵنیاییەوە دەبێت لەسەر هەردوو هەڵبژاردن رێكبكەوین یەكێكیان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ئەوەی دیكەش هەڵبژاردنی پەرلەمانە، ئەگەر لەسەر هەردووكیان رێككەوتین بڕوا ناكەم هیچ كێشەیەك بێتە ئاراوە، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانیش پێموانییە تووشی كێشە ببین، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەم تەباییەی ئێستامان زۆر لەبار و گونجاوە.
رووداو: باشە ئەگەر هەڵبژاردن كرا بەدیلی بارزانیتان هەیە؟ كێ هەیە بتوانێت بەدیلی بارزانی بێت؟
هێشتا بەدیلمان بۆ بارزانی نییە
فەرید ئەسەسەرد: زۆرجار ئەو پرسیارە دەكرێت، لە كاتێكدا بەدیلمان دەبێت كە مەسەلەكە جددییەت وەربگرێت، بەڵام تائێستا جددییەتی وەرنەگرتووە، بۆ نموونە ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت كرا بەدڵنیاییەوە بڕیاری خۆمان دەدەین، بەڵام جارێ هیچ شتێك لەئارادا نییە، ئەگەر پەرلەمان دانیشت و ئەم پڕۆژە یاسایە تێپەڕی بەدڵنیاییەوە ئەو كاتە دەتوانرێت سەرۆكێك لەنێو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت و دەتوانین بڕیاری خۆمان بدەین ئەگەر پێویستی كرد كەسێك ببێتە كاندیدی ئێمە، یان پشتگیری كاندیدی لایەنێكی دیكە بكەین.
رووداو: وەكو ئامادەكاریش هیچتان بۆ دۆزینەوەی بەدیل نەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: نەخێر هیچ ئامادەكاریمان نەكردووە، بەڵام ئەگەر مەسەلەكە هاتە سەر ئەوەی كاندیدمان هەبێت پێموانییە لەنێو ئێمە ئەم مەسەلەیە كێشەی لێدەكەوێتەوە، بەڵام یەك مەسەلە هەیە ئەوەی پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، ئێمە هەندێجار هەستیاری هەندێك لایەن لەبەرچاو دەگرین بۆ نموونە مادام سەرۆكی كۆمار لە ئێمەیە، هەوڵی قۆرخكردنی سەرۆكی هەرێمیش نادەین، بەڵكو بەشێوەی سازان بۆ لایەنێكی دیكە بێت. ئەگەر سازانیشی لەسەر نەكرێت رەنگە چەند كاندیدێك هەبێت و دەنگ بە یەكێكیان دەدەین، بەڵام ئەگەر پێویستیشی كرد مادام هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە كە ئەندامێكی یەكێتی بە سەرۆك كۆمار رێگر نییە لەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمیش بەدەست بێنین، ئەوكات دەتوانین كاندیدیشمان هەبێت.
رووداو: ئەگەر رێككەوتنەكان هەڵوەشانەوە، لە حكومەتدا دەمێننەوە یان دەكشێنەوە؟
تا لە هەولێر دەرماننەپەڕێنن
لە حکومەتدا ناکشێینەوە
فەرید ئەسەسەرد: ئەم حكومەتە هی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، بەڵكو حكومەتی یەكڕیزیی نیشتمانییە و هی هەمووانە و بەهۆی ئەوەشەوە ئێمە ئەندامێكی پێكهێنەری ئەم حكومەتەین. ئەوە دەوەستێتە سەر ئەو سیاسەتەی لە هەولێر پەیڕەو دەكرێت، بەدڵنیاییەوە ئەگەر توانیمان تەبایی نێو حكومەت بپارێزین و گوشارێكی زۆریش لەسەر وەزیرەكانمان نەبوو و مەسەلەكە نەگەیشتە رادەی دەرپەڕاندنمان لە هەولێر، ئێمە هەر بەردەوام دەبین لە راپەڕاندنی ئەركەكانمان لەنێو حكومەت.
رووداو: ئەی ئەگەر گۆڕان كشایەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر ئەوان كشانەوە یاخود ئەگەر وەزیرەكانیان لە حكومەتدا دەركران، پێموایە ئەو كاتە دەبێت ئەم مەسەلەیە لای خۆمان تاوتوێ بكەین و بڕیاری پێویست بدەین.
فەرید ئەسەسەرد ئەندامێکی سادەی سەرکردایەتیی یەکێتی نییە، بەڵکو یەکێک لە بیرکەرەوەکانی ئەو حیزبەشە، کە ئێستا نزیکە لە سەنتەری بڕیاری ئەو حیزبەشەوە. هەرکاتێک لە هەرێمی کوردستان قەیرانێکی سیاسی دروستبووبێت، ئەسەسەرد لە هەڤپەیڤینەکانی لەگەڵ (رووداو) بەڕاشکاوی پێشبینی و قسەکانی لەبارەی شێوازی چارەسەرکردنی قەیرانەکە کردووە. لەم هەڤپەیڤینەدا ئەسەسەرد گەشبین دەرناکەوێت و دەڵێت "کوردستان بەرەو بنبەست دەچێت"، بەڵام هەرواش نائومێد نییە و دەڵێت بوار ماوە بۆ گەیشتنە سازان.
رووداو: مەكتەبی سیاسی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵحی پەسند كرد و سەركردایەتیش رەتیكردەوە، دەگوترێ ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە یەكێتی لەسەر قەیرانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان یەكدەنگ نییە، ئەمە راستە؟
فەرید ئەسەسەرد: نا من بەوشێوەیە سەیری ناكەم. بەڵكو ئەو هەڵە تێگەیشتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خەڵك نازانن پەیڕەوی نێوخۆی یەكێتی چۆنە. لە یەكێتیدا دامەزراوەی سەركردایەتی دابەشبووە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی. مەكتەبی سیاسی بڕیار لە كاروباری رۆژانەی یەكێتی دەدات، بەڵام بۆ مەسەلە چارەنووسسازەكان مەكتەبی سیاسی بڕیارێكی سەرەتایی دەدات و دواتر ئەو مەسەلانە بۆ سەركردایەتی دەگەڕێتەوە. كاتێك پڕۆژەكەش چوو بۆ مەكتەبی سیاسی، ئەوان بۆ سەركردایەتی قبوڵیانكرد. لە سەركردایەتیش بۆ ماوەی نزیكەی پێنج كاژێر گفتوگۆیەكی تێر و تەسەلمان كرد و پاشان گەیشتینە ئەو بڕوایەی ناكرێت پڕۆژەیەكی یاسایی لەنێو پەرلەمان و پڕۆژەیەكی سیاسیشمان لە دەرەوەی پەرلەمان هەبێت. بۆیە بە گونجاومان زانی پڕۆژەكەی پەرلەمان بكەینە پڕۆژەی فەرمیی خۆمان.
رووداو: ئەگەر بۆ مەسەلە چارەنووسسازەكان بگەڕێنەوە بۆ سەركردایەتی، خۆ لە هەڵبژاردنی 30ی حوزەیرانیش دەبووایە بگەڕێنەوە سەركردایەتی، بەڵام هەر لە مەكتەبی سیاسی بڕیارتاندا؟
فەرید ئەسەسەرد: راستە، بەڵام ئەوەش یەكێك بوو لەو هەڵانەی مەكتەبی سیاسی كردی و ئەمجارە نەیویست دووبارەی بكاتەوە.
لە 30ی حوزەیران مەکتەبی سیاسی هەڵەیکرد
رووداو: ئەگەر رای فەرمیتان ئەوەی پەرلەمان بێت، بۆچی تەنیا لەماوەی 40 كاژێردا دوو بەیاننامە بڵاودەكەنەوە، ئەوەی سەرکردایەتی و کۆسرەت رەسووڵ؟ ئەوە مانای پەرتەوازەیی یەكێتی ناگەیەنێت؟
فەرید ئەسەسەرد: بەدڵنیاییەوە لە سەركردایەتیشدا دوو بۆچوونی جیاواز لەسەر پڕۆژەكە هەبوو، بەڵام دواجار دەبووایە پێداگیری لەسەر یەكێكیان بكەین. لەكۆتاییدا ئەوەی پەرلەمانمان هەڵبژارد. كاك كۆسرەت لەنێو كۆبوونەوەكە و دەرەوەی كۆبوونەوەكەش پشتگیریی پڕۆژەكەی د.بەرهەمی كرد.
"لە سەرکردایەتیی یەکێتیدا دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی ویلایەتی بارزانییەوە هەیە "
رووداو: باشە كۆسرەت رەسوڵ بۆچی ئەوەندە پشتگیری لەو پڕۆژەیەی بەرهەم ساڵح دەكات لەكاتێكدا بەپێی پڕۆژەكە، داوای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ساڵی دیكە دەكاتەوە؟
پشتگیریی کاک کۆسرەت لە پڕۆژەکەی د. بەرهەم بۆچوونی خۆیەتی
رووداو: واتە لەنێو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیدا ئەندامتان هەیە دوو ساڵەكە بۆ بارزانی درێژ بكاتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ، بەڵام دواجار هەموومان پێداگیری لەسەر ئەو سیاسەتە فەرمییەی خۆمان دەكەین.
رووداو: بۆچوونێك هەیە كە پشتگیریكردنی كۆسرەت رەسووڵ لە پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیی ئابوورییان لە ناوچەكانی پارتیدا؟
فەرید ئەسەسەرد: ئێمەش هەموو بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەكانمان لەبەرچاوگرتووە كاتێك ئەو بڕیارەمان لە سەركردایەتی داوە، پێموایە لەمبارەیەوە بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام بۆنموونە كاتێك لە حكومەتیشدا بڕیارێك دەردەچێت رەنگە وەزیرێك دژی بێت، بۆیە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیشدا زۆرجار بڕیار هەبووە بە زۆرینە یەكلاییكراوەتەوە.
رووداو: كەموكوڕییەكانی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح چین؟
خەریکە دەگەینە بێمتمانەیی لە هەموو رێککەوتنەکانی پێشوومان 
رووداو: واتە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان متمانەتان بە پارتی نییە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوە یەكێكە لە كێشەكان، مادام جارێك پارتی بڕیاریدا یاسای ژمارە 19 جێبەجێ نەكات، پێموایە رەنگە ساڵی 2017یش جارێكی دیكە ئەو كێشەیە سەرهەڵبداتەوە.
رووداو: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەندامانی یەكێتی بەسەر پشتیوانانانی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح و ناكۆكەكان لەگەڵی دابەشبوون، هەمان شت لەنێو سەركردایەتیشدا هەیە و دابەشبوونەكە هەیە یان هەمووان یەكهەڵوێستن؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ لە سەركردایەتیش دوو بۆچوون لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەبوو. لە كۆتاییدا نەمانخستە دەنگدانەوە، بۆیە نازانم چەند پشتیوان و چەندیش دژی بوون، بەڵام كە بڕیاردرا نەخرێتە دەنگدانەوە و سوور بووین لەسەر پڕۆژەكەی پەرلەمان، مانای ئەوەیە زۆرینە لەگەڵی نەبوون.
رووداو: رەتكردنەوەی پڕۆژەكە پەیوەندیی بە كوتلەكارییەوە نەبوو؟
فەرید ئەسەسەرد: نەخێر، چونكە هەندێك رەتیانكردەوە كە لەسەر بەرهەم ساڵح حیساب بوون.
رووداو: هێرۆخان پێی باش بوو ویلایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكە درێژ بكرێتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: هێرۆخان هیچی نەگوت.
رووداو: بەڵام لە كۆبوونەوەی شاری كەركووك هێرۆخان پشتگیری پڕۆژەكەی كرد، مانای رازیبوون نییە بە مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكە؟
فەرید ئەسەسەرد: وەك گوتم ئەو كۆبوونەوەیە بۆ پشتگیریی پڕۆژەكە بووە بۆ گفتوگۆ لە سەركردایەتی، بەڵام بەكارهێنانی دەستەواژەكان لە میدیاكان بە وردی بەكارنەهاتووە.
رووداو: لەو ماوەیەدا کە ماوە دەگەنە سازان یان بنبەست؟
فەرید ئەسەسەرد: رەنگە بنبەست نزیكتر بێت، تاكە ئەگەر كە لەپێشمانە بەستن و نەبەستنی كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانە. پێموایە بەستن و نەبەستنیشی رەنگە هیچ لە مەسەلەكە نەگۆڕێت. ئەوەش لەو روانگەیەی كە ئەو كۆبوونەوەیە ناتوانێت مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یەكلایی بكاتەوە. لەبەرئەوەی لە بەستنی ئەو كۆبوونەوەیەش باسی پڕۆژە یاسایەك دەكات كە دواجار پێویستە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەرزبكرێتەوە و سەرۆكی هەرێمیش بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی دەتوانێت تێبینی لەسەر هەبێت و بیگێڕێتەوە بۆ پەرلەمان. ئەوەش كاتێكی زۆری دەوێت و دەكەوێتە دوای 20/8/2015.
رووداو: كەواتە ئەگەری بنبەستەكە زیاترە؟
فەرید ئەسەسەرد: بەڵێ هەرێمی كوردستان زۆر نزیكە لە بنبەست.
هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە لە بنبەست
رووداو: ئەگەر بگاتە بنبەست، بارودۆخەكە چیی بەسەر دێت؟
فەرید ئەسەسەرد: دوای 20/8 دوو دامەزراوە پەكیاندەكەوێت، كە یەكێكیان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، لەبەرئەوەی ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشوێنی خۆی مایەوە و دەستبەرداری پۆستەكەی نەبوو، بەپێی یاسا دەبێتە سەرۆكێكی ماوەبەسەرچوو. لە دۆخێكی وەهاشدا بەشێكی زۆری حیزبەكان دانی پێدانانێن. دامەزراوەی پەرلەمانیش دەگاتە بنبەست لەبەرئەوەی لەنێوخۆیدا دابەشبووە و لەكاتی بەڕێوەبردنی ئەركەكانی و لەكاتی پەسندكردنی یاسایەكیشدا هەر دەبێت بەرزی بكاتەوە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش داننانە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان. لەكاتێكدا نایەوێت دانی پێدابنێت. بۆیە لە هەموو حاڵەتێكدا ئێمە لە 20/8 تووشی لێكدانەوەی جیاوازدەبین.
رەنگە کوردستان وەکو لوبنانی لێبێت 
رووداو: خەڵك تائێستاش تاڕادەیەك دوودڵن لە یەكێتی، ئایا هەر سوورن لەسەر درێژنەكردنەوەی ماوەی بارزانی؟
فەرید ئەسەسەرد: ئێمە پڕۆژە یاسایەكمان لە پەرلەمانە و دەمانەوێ تێپەڕێت و بەپێی ئەو پڕۆژەیەش كاردەكەین، بەڵام ئەگەر پێش 20/8 بێت بۆ ئێمە و پارتی و خەڵكی كوردستانیش باشترە، چونكە مامەڵە لەگەڵ سەرۆكێكی شەرعی دەكەین، بەڵام دوای 20/8 مامەڵە لەگەڵ سەرۆكێكی ماوەبەسەرچوودا دەكەین.
رووداو: مەبەستی پرسیارەكەم ئەوە بوو ئێوە تا دوا ساتیش هەر سوورن لە پڕۆژە یاساكەی پەرلەمان؟
ئەوەی پارتی داوایدەکات تەنیا مانەوەی بارزانی نییە بۆ دوو ساڵ 
رووداو: مەرجەكانتان چییە؟
فەرید ئەسەسەرد: مەرجەكانیش ئەوەیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان تەشریفاتی بێت و دەسەڵاتەكانیشی كەمبكرێنەوە و رێكبخرێنەوە.
رووداو: ماوەیەكە عەلی باپیر هەوڵی نێوەندگیری و كۆبوونەوەی لوتكە دەكات، پێتانوایە دەرفەت ماوە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە؟
فەرید ئەسەسەرد: تا 20/8/2015 دەرفەت ماوە، بەڵام دوای ئەوە كۆبوونەوەكە لەگەڵ سەرۆكی ماوەبەسەرچوودا دەكرێت.
رووداو: خەڵكێكی زۆر ترسیان لەوە دروستبووە ئەگەر لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن، دوو ئیدارەیی و شەڕی براكوژی دروست دەبێتەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر ئەوەش هاتە ئاراوە بەدڵنیاییەوە لەسەر دەستی ئێمە نابێت و هەتا بشتوانین رێگری لە دووئیدارەیی دەكەین، چونكە ئەزموونێكی زۆر خراپە و ئەگەر بووینەوە بە دوو ئیدارەیی، پەیوەندییەكان زۆر بەرەو خراپی دەڕۆن و وەكو كۆریامان لێدێ. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو دەرفەتەكانی دوو ئیدارەیی دابخەین.
رووداو: ئەی ئەگەر پارتی شتێكی لەو شێوەیەی ویست؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر هاتە سەر دوو ئیدارەیی، ئەوەی پەیوەندیی بە پارتییەوە هەیە پێش هەموو شتێك دەبێت بە هێز دەست بەسەر پەرلەمان و هەولێردا بگرێت و وەزیرە ناپارتییەكان دەربكات، ئەوەش جۆرێكە لە كودەتا و ئێمە لێرە لێی بەرپرس نابین. كەسیش ناتوانێت بڵێت ئەوە كودەتا نییە.
رووداو: جیمس جیفری باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق دەڵێت پێویستە ئەمەریكا پشتگیری مانەوەی بارزانی بكات، بۆچی ئەمەریكا مانەوەی بارزانی بەلاوە گرنگە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوان خۆشیان بۆچوونێكی جێگیریان نییە، دوایین لێدوانیان ئەوەیە كە دەبێت كوردەكان خۆیان یەكلایی بكەنەوە، بەڵام ئەوان زۆر مەبەستیانە بگەینە سازانێك بۆ كۆتاییهاتنی ئەو كێشەیە و پەیوەندییان بەناوەڕۆكی رێگەچارە دۆزراوەكە نییە.
"
رووداو: پێشنیازیان بۆ كردوون بۆ چۆنیەتی چارەسەرەكە؟
هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی مانەوەی بارزانی گۆڕاوە 
رووداو: دەگوترێت ئێرانییەكان بەردەوام لەسەر هێڵن، هیچ گوشارێكیان دروست نەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرنگە هەرێمێكی ئارام دراوسێیان بێت و پێیانوایە ئەگەر هەرێمی کوردستان ئاژاوەی تێكەوت، سنووری ئەوانیش تووشی قەیرانی ئەمنی تێدەكەوێت.
رووداو: ئەوان مانەوەی بارزانییان بەسەرتاندا فەرزنەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: كەس ناتوانێت بارزانی بەزۆر دابنێتەوە.
بارزانی بەزۆر نابێتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رووداو: گۆڕان یەكێك لە هۆكارەكانی دامەزراندنی ئەوە بوو دژی رێككەوتننامەی ستراتیژی بوو لەگەڵ پارتی، بەڵام ئێستا خۆی خەریكی رێككەوتننامەی ستراتیژییە لەگەڵ یەكێتی، ئەمە چۆن لێكدەدەنەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: كەم حیزب هەیە لەگەڵ حیزبێكی دیكە رێككەوتننامەی ستراتیژی بكات، چونكە وشەی ستراتیژی زیاتر دەوڵەتەكان دەگرێتەوە نەك حیزبەكان، بۆیە ناوبردنی رێككەوتنی ستراتیژی ئێمە و پارتی بە هەڵە رۆیشتووە، دەكرێت پەیوەندیمان لەگەڵ گۆڕان لە چوارچێوەی هیچ رێككەوتنێكدا نەبێت، بەڵكو لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنێكی نەنووسراودا بێت، ئەمەش بەشێوەیەكی ئازادانە دێتە ئاراوە واتە لەكاتی پێویستدا دەتوانین كۆببینەوە و هەڵوێستمان یەكبخەین و هەماهەنگی لەگەڵ یەكدی دروست بكەین.
رووداو: متمانەی ئێوە و گۆڕان زیاترە لە متمانەی ئێوە و پارتی؟
فەرید ئەسەسەرد: بەدڵنیاییەوە، چونكە ئێستا پارتی گومانی لە ئێمە هەیە و لەدوایین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی و پەیامی سەرۆكی هەرێمیش وشەی كودەتا بەكاردێت، ئەوە ئێمە و گۆڕان دەگرێتەوە كە گوایە ئێمە لەسەر مەسەلەی سازانی نیشتمانی كودەتامان كردووە.
رووداو: بارزانی لە رابردوودا هەڵوێستی بەلای ئەوەدا بووە كە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی یەكێتی نەگاتە لێكترازان، پارتی ئێستا چاوەڕوانە یەكێتی ئەو چاكەیەی بداتەوە، ئێوە هەست دەكەن قەرزداری پارتین و دەبێت قەرزەكەی بدەنەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: لە سیاسەتدا شتی وا نییە، سیاسەت پڕۆسەیەكە لایەنە سیاسی و ماددییەكان لەبەرچاو دەگیرێت و نابێت رەهەندە نیشتمانییەكانیش فەرامۆش بكرێن، بەڵام كاتێك یاسا باس لەوە دەكات كەسێك تەنیا بۆ دوو ویلایەت دەتوانێت خۆی كاندید بكات، ئیتر مەسەلەكە كۆتایی دێت. لە بنەمادا ناكرێت ماوەكەی بۆ درێژ بكرێتەوە، بەڵكو دەبێت ئەو كەسە خۆی هەست بەوە بكات و پابەند بێت بەو دوو ویلایەتە.
رووداو: دەگوترێت نەوشیروان مستەفا لەوە نیگەرانە كە بارزانی هاتووەتە لای تاڵەبانی و سەردانی ئەوەی نەكردووە، پێتانوایە ئەو قەیرانەی ئێستا دروستبووە بەهۆی نیگەرانی شەخسی نەوشیروان مستەفا و بارزانی بێت؟
فەرید ئەسەسەرد: نا مەسەلەكە لەوە قووڵترە كاك نەوشیروان بەو شێوەیە سەیری مەسەلەكە بكات، مادام بارزانی سەردانی نەكردووە هەڵوێستێكی سیاسی وەك ئەوەی ئێستا بگرێتەبەر لە دژی پارتی.
رووداو: دەگوترێت ئێستا یەكێتی لەژێر هەژموونی نەوشیروان مستەفادایە و ئەو سیاسەتی یەكێتی ئاڕاستە دەكات، كۆسرەت رەسووڵیش لە راگەیەندراوەكەیدا رەتیدەكاتەوە یەكێتی كەس بە كوێخا قبووڵ بكات، تۆ هەست بە هەژموونی نەوشیروان مستەفا بەسەر یەكێتییەوە دەكەیت؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەم دەستەواژەیە لە كاتی هێرشە میدیاییەكاندا بەكاردێت، بۆنموونە كاتی خۆیشی گۆڕان بەوشێوەیە باسی یەكێتیی دەكرد كە بووەتە پاشكۆی پارتی. ئێستاش پارتی دەڵێت یەكێتی بووەتە پاشكۆی گۆڕان. ئێمە پاشكۆی كەس نین، بەڵكو سیاسەتی تایبەتی خۆمان هەیە و بەڵگەشم لەبەرئەوە پاشكۆی كەس نەبووین و پەرەمان بە پەیوەندییەكانمان داوە لەگەڵ گۆڕان. بەدڵنیاییەوە بەپێی قۆناغەكانیش بۆچوونی جیاوازمان لەسەر زۆر مەسەلە هەبووە، بۆ نموونە ئەو بۆچوونەی كە ئێستا بەرامبەر پارتی هەمانە رەنگە پێش سێ ساڵ نەمانبووە. ئەو گومانەی كە ئێستاش پارتی لە ئێمەی هەیە، پێش سێ ساڵ نەیبووە.
رووداو: یەكێتی دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەپێی حیساباتی ئێوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا رێژەی دەنگ و كورسییەكانتان زیاد یان كەمدەكەن؟
فەرید ئەسەسەرد: راستە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و زۆریشمان پێباشە و بۆچوونیشمان ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان لە یەك رۆژدا دەگرێتەوە و ئەوەشمان زۆر بەلاوە گرنگە.
رووداو: پێشبینی زیادبوونی كورسیەكانتان دەكەن؟
لەم ماوەیەدا زۆر لە دەنگە لەدەستچووەکانمان بەدەستهێناوەتەوە 
رووداو: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەگەڵ گۆڕان دەتوانن بە یەك لیست بەشداری بكەن؟
فەرید ئەسەسەرد: ناتوانم بڵێم بە یەك لیست دادەبەزین، چونكە ئەوە پێویستی بە بڕیاری هەردوولایە. ئەگەر مەسەلەی هەڵبژاردنی پێشوەخت یان هەڵبژاردنی 2017 هاتە پێش، بەدڵنیاییەوە دەبێت لەسەر هەردوو هەڵبژاردن رێكبكەوین یەكێكیان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ئەوەی دیكەش هەڵبژاردنی پەرلەمانە، ئەگەر لەسەر هەردووكیان رێككەوتین بڕوا ناكەم هیچ كێشەیەك بێتە ئاراوە، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانیش پێموانییە تووشی كێشە ببین، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەم تەباییەی ئێستامان زۆر لەبار و گونجاوە.
رووداو: باشە ئەگەر هەڵبژاردن كرا بەدیلی بارزانیتان هەیە؟ كێ هەیە بتوانێت بەدیلی بارزانی بێت؟
هێشتا بەدیلمان بۆ بارزانی نییە
رووداو: وەكو ئامادەكاریش هیچتان بۆ دۆزینەوەی بەدیل نەكردووە؟
فەرید ئەسەسەرد: نەخێر هیچ ئامادەكاریمان نەكردووە، بەڵام ئەگەر مەسەلەكە هاتە سەر ئەوەی كاندیدمان هەبێت پێموانییە لەنێو ئێمە ئەم مەسەلەیە كێشەی لێدەكەوێتەوە، بەڵام یەك مەسەلە هەیە ئەوەی پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، ئێمە هەندێجار هەستیاری هەندێك لایەن لەبەرچاو دەگرین بۆ نموونە مادام سەرۆكی كۆمار لە ئێمەیە، هەوڵی قۆرخكردنی سەرۆكی هەرێمیش نادەین، بەڵكو بەشێوەی سازان بۆ لایەنێكی دیكە بێت. ئەگەر سازانیشی لەسەر نەكرێت رەنگە چەند كاندیدێك هەبێت و دەنگ بە یەكێكیان دەدەین، بەڵام ئەگەر پێویستیشی كرد مادام هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە كە ئەندامێكی یەكێتی بە سەرۆك كۆمار رێگر نییە لەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمیش بەدەست بێنین، ئەوكات دەتوانین كاندیدیشمان هەبێت.
رووداو: ئەگەر رێككەوتنەكان هەڵوەشانەوە، لە حكومەتدا دەمێننەوە یان دەكشێنەوە؟
تا لە هەولێر دەرماننەپەڕێنن
لە حکومەتدا ناکشێینەوە رووداو: ئەی ئەگەر گۆڕان كشایەوە؟
فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر ئەوان كشانەوە یاخود ئەگەر وەزیرەكانیان لە حكومەتدا دەركران، پێموایە ئەو كاتە دەبێت ئەم مەسەلەیە لای خۆمان تاوتوێ بكەین و بڕیاری پێویست بدەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ