دایکی خەتەر وردەکاریی هۆکاری کۆچی دوایی کوڕەکەی ئاشکرا دەکات

24-05-2025
هێمن عەبدوڵڵا
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ خەزاڵ پاکسرشت، دایکی هونەرمەند خەتەر
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ خەزاڵ پاکسرشت، دایکی هونەرمەند خەتەر
نیشانەکردن خەتەر خەزاڵ پاکسرشت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا هەواڵ و بەدواداچوون لەسەر کۆچی هونەرمەندی ناسراوی کوردستانی و ئەڵمانی ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، بەردەوامن. لەسەر هۆکاری کۆچکردنەکەی زۆر قسە کراون، هەروەها لەسەر بەرهەمەکانی و کارە تەواونەکراوەکانیشی زۆر کەم دەزاندرێ. 
 
ئەوانەی بەرنامەی هەفتەی رابردووی دیاسپۆرایان بینیبێ، دایکی خەتەریان بینی کە چۆن لەسەر گۆڕەکەی و لەکاتی بەخاکسپاردنیدا ئازایانە ورەی دەدایە دەوربەرەکەی. 
 
ئەم هەفتەیە بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە خانم خەزاڵ پاکسرشت هۆکاری کۆچی دوایی کوڕەکەی ئاشکرا دەکات و زۆر زانیاریی نوێ و نەزاندراوی دیکەش بۆ رووداو باس دەکات.
 
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ خەزاڵ پاکسرشت - دایکی ژیوار حاجی "خەتەر"
 
رووداو: سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم، با بزانم من تەنیا  کوردێک نیم لە دڵەوە دەوێت سەرەخۆشیت لێ بکات، جگە لە ئەڵمانەکان، بە هەزاران ئەڵمان هەن کە بۆ کۆچی کاک خەتەر نیگەران بوون، کوردی دیاسپۆرا و کوردی ناوخۆ زۆر زۆر نیگەران بوون. قسەکانی بەڕێزتان لە هەفتەی رابردوو لە کاتی بەخاکسپاردنی کاک ژیوار دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەیان هەبوو، دایکێکی ئازاد کە لە کاتێکدا کوڕەکەی بە خاک دەسپێرێت، کورد و کوردستانی لە بیرە، پەیامی هەیە بۆ هەموو دنیا.
 
دەمەوێت بە بابەتی کورد و کوردستان دەست پێبکەم، لەوێ لەو حاڵەتەدا خۆت دەڵێی نەمدەزانی جەرگ سووتان هێندە بە ئازارە، بەڵام کورد و کوردستانت لە بیر نەچووبوو، بۆ خەتەریش یان بۆ ژیوار هەمیشە ئاڵای کوردستان زۆر گرنگ بوو، پێشانی دەدا. دەمەوێت بزانم ئەمە چۆن وا قووڵ ببووە لە بیرکردنەوەی کۆچکردوو ژیواردا، لە ماڵەوە چۆن بابەتی کورد و کوردستان هێندە گرنگی پێ دەدرا؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: زۆر سوپاستان دەکەم کە منتان بانگهێشت کردووە، بەتایبەتی جەنابت کە چەند جار ژیوارتان بانگهێشت کردووە لە سوێد قسەتان لەگەڵدا کردووە، ئەو زۆر ئێوەی خۆشدەویست، دەیزانی بابەتی کوردستان وەکو پرۆژە بوو بۆ ئێمە، یان من پێموابوو ئیتر سواری شەمەندەفەرێک بووین، ژیوار دابەزی لەو رێگەیە، من بێ ئەوەی بیربکەمەوە بڵێم ئەها ئێستا باشە، نازانم بۆ خۆشم، نازانم ئەو رۆژە بۆچی وابوو. ئەمە ویستی ژیوار بوو کە من رێگەکەی بەردەوام بکەم. وا هەست دەکەم هێشتا هەر لە نێو ئەو شەمەندەفەرەم کە ئەوی تێدا بوو.
 
رووداو: خۆتان ژنێکی شۆڕشگێڕ بوون، زیندانتان بینیوە، بەتایبەتی لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێران و دواتر لە عێراقیش. ئەمە کاریگەریی لەسەر ژیوار هەبوو کە بە کوردانە بیربکاتەوە، یان خۆشی لە کەسایەتیدا هەبوو؟ لە کەسێکی ماڵباتەکەتان دەچوو کە پێتوایە کۆپی ئەو بووبێت چۆن بوو؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: من هەر ئەوکاتەی زیندانیکرام لە سەرەتای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1980، هەر بە جلی کوردییەوە بووم و شاڵی کوردیم لە سەرشان بوو، حیزبی دیموکرات، هەموویان دەزانن، کاک مستەفا هیجری ئاگاداربوو ئەوان خەریکن لە سێدارەم بدەن، دواتر ئێمە ئازاد بووین، بەڵام وەکو زۆر لە کەسانی سیاسیی کورد، نەتەنیا کوردایەتی لەبیر ناچێتەوە، بەڵکو هێزی زۆرترت پیدەبەخشێت کە دەڵێیت باشە کە وایە من بە جۆرێکی دیکە خەبات دەکەم، ئێمە ئەو خەباتمان هەر دەکرد. جا ئیتر ماڵی ئێمە ئاوا بوو زۆر کورد دەهاتن و دەچوون و پێشمەرگە لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە ماڵمان، هەروەها سیاسییەکانیش دەهاتن، وەکو کاک شۆڕش کە لە هەولێر بوو پێموابێت ماوەیەک قایمقام بوو، ئەو باش ئێمە دەناسێت، براکەم من پێشمەرگە بوو شەهید بوو کە مرۆڤێکی زۆر باش بوو، شۆرشگێڕ بوو، کە پرسیارم لێدەکەی ژیوار لە کێ چووە؟ دەڵێم لە ئەو دەچوو، ئەگەر بچنە سنە پرسیار بکەن بڵێن مەنسوور پاکسرشت کێیە؟ ئەو کات دەزانن، تەنانەت زۆر کەس ناوەکەی ئەویان لەسەر دەستیان تاتۆ کردووە، هەرجارێک سەیری ژیوارم دەکرد ئەوم بیر دەهاتەوە، ئەو کەسێکی زۆر خێرخواز بوو و هاوکاری هەژارانی دەکرد، ژیواریش لەو رووەوە لە ئەو دەچوو، بەردەوام کە لەگەڵ ژیوار قسەمان دەکرد باسی کورد و کوردستانمان دەکرد، دەمانگوت بۆچی دەبێت کورد ئاوا بێت. 
 
رووداو: پرسیار لەو رووەوە زۆر بوو بە منداڵی؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: بەڵێ زۆر، یەکێک لە پرسیارەکانی کاتێک منداڵ بوو، گوتی "بۆچی ئێمە ئاڵامان نییە؟" چۆن من پەیوەندی زۆرم بە یاریی تۆپی پێ هەیە، بەردەوام سەیری یارییەکانی تۆپی پێ دەکەین، بۆ نموونە ئیسپانیا یان ئیتاڵیا نازانم .... گوتی "ئێمە بۆچی نیمانە؟ ئێمە بۆچی پەرچەمی کوردستان..." چۆن من نیشانیم داوە کە پەرچەم کوردستان بکێشێت و دەیکێشا و گوتی "بۆچی ئێمە ئاڵامان نییە؟" ئەوە زۆر زۆر ئەزیەتێکە کە بۆچی ئێمە ئەوەمان نییە.
 
رووداو: لە خێزانێکی هونەری بوو، بەڕێزت ژەنیاری میوزیک، باوکی بە هەمان شێوە هونەری. کە دەستی کرد بە راپ، وەکو دایکێک پێتخۆش بوو؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: ئەگەر راستەکەی بڵێم من پشتیوانیم لێکرد، ئێمە پرۆژەکەیمان قبووڵکرد، من و دۆستێکمان بە ناوی هانس درێگا، ئەگەر کتێبەکەیتان خوێندبێتەوە، تەماشای کەن لە سەرەتاوە نووسیوویەتی سوپاسی هانس درێگا دەکەم و بنەماڵەکەم. ئەو هانسە کەسێک بوو کە ئێمە پێکەوە، ژیوار و من و هانس بەیەکەوە دانیشتین و یارمەتیمان دا. ئەو بە منداڵی وێنەی دەکێشا وێنەی ئاسمان دەیگوت کە گەورەبم یان دەبمە راپەر یان دەبمە ئەستێرەناس، من حەزم دەکرد ببێتە ئەستێرەناس ئەمەش لەبەر خاتری هاوژینی پێشووم کە دەکاتە باوکی ژیوار کە بەر لە 25 ساڵ پێش ئێستا ئەو حەزی دەکرد ئەستێرەناس بووایە، کاتێک باوکی ژیوار پەکی کەوت و بووە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، ژیوار باوکی جێنەهێشت و چووە لای ئەو و بەخێوی کرد و نەیهێشت بیبەنە خەڵوەتگەی پیری و ئاگاداری تەندروستی باوکی بووم، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو ئارەزووی زیاتر بە هونەری و راپ بوو منیش پشتیوانیم کرد.
 
رووداو: بە گشتی کە ئینسان گوێی لە وشەی راپەر دەبێت، دەزانین ستایلێکی ئازادیان هەیە لە بەکارهێنانی وشە، لە بەکارهێنانی هەندێک سنووری قسەکردن کە لە گۆرانییەکی دیکەدا گوێت لێ نابێت - بابەتی ژن، بابەتی تەقەیە، کوشتنە، هەموو شتەکە وا نییە زۆر باس دەکرێت. بەڵام لای کاک ژیوار بابەتی ژن کەم یان نەبوو، بەڕاستی باس بکرێت بەو زمانەی کە رێزی ژن نەگیرێت. کاریگەریی بەڕێزت هەبوو لەسەر ئەوەی کە راپەکانی ئاوا بن - ژندۆست بن؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: راستییەکەی لە سەرەتاوە ئاهەنگێکی سازکرد و هەندێک ژن و کچی هێنابوو، من گوتم "ژیو گیان، ئێمە لەبەر خاتری مافی ژن، هەروەها بۆ ژنی چەوساوەی کورد خەباتمان کردووە و ویستوومانە هەمیشە رێز ژن بگیرێت، چۆن ئێستا تۆ ئەمە دەکەی؟ "ئیتر لەوکاتەوە وازیهێنا و هەرگیزیش لە گۆرانی و راپەکانیشدا باسی نەکرد و رێزی لە ژن دەگرت.
 
رووداو: زۆر ئیشی لەسەر دروستکردنی هونەرمەندی ژن دەکرد. ئەڵمان ئەوانەی کوردیش دەزانم هەندێکیان پشتیوانی دەکردن وانییە بۆ ئەوەی ببن بە هونەرمەندی باش و گەورە. لە ئەڵمان زۆری ناسراویشن، ئەمە چۆن بوو؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: بەخوا زۆرم پێ سەیر بوو هەروەها شانازیشی پێوە دەکەم، ئێستا لە کوردەکان دەست پێ بکەین، لەوانەی کە هاوکاری کردن هێلی لاڤ بوو کە خۆی کارەکانی زۆر باشەوە و ئێستا لە دنیا بەناوبانگە، ژیوار گوێ بە پارە و ناوبانگ نەدەدا هەمیشە پشتیوانی هونەرمەندان بوو، دوای ئەوەی کاری بۆ دەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پشتیوانی لێدەکردن و شانازی پێوە دەکردن، جگە لەوانە کچە هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئەڵمان هەیە ناوی شین داڤید کە ملیۆنێرە و زۆر هاوکاری دەکرد، دوای مردنی ژیوار خۆی لە سۆشیاڵمیدیا نووسیبووی برایەکی ئازیزم لەدەستدا، ژیوار هاوکاری زۆر خانمە گۆرانیبێژی کردووە و دەستیگرتوون.
 
رووداو: خەزاڵ خان، مژاری ئەو خانمە گۆرانیبێژەی کە ئێستا لێرە ناسراوە شوێستەر ئێڤا، ئەو مژارە چۆن بوو؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: ئەو لە جێگەیەکی خراپ کاری دەکرد، ژیوار هات پێی گوت "دەزانی چی، من تۆ دەکەم بە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ و گەورە، بەڵام دەبێت تۆ واز لەو کارەت بهێنی"، مەبەستی کاری لەشفرۆشی بوو، ئەویش رازی بوو و وازی لەوکارەی هێنا و بووە گۆرانیبێژ و خاوەن داهاتی خۆی و بەناوبانگ بوو، دوای مردنی ژیوار ئەو زۆر دڵگران بوو، لە پۆستێکدا باسی ئەوە دەکات کە ژیوار تاکەکەس بووە بەبێ بەرژەوەندی هاوکاری کردووە و وایلێکردووە واز لە کاری لەشفرۆشی بهێنێت و دڵخۆش بێت و سەربەرز بژیت، بۆیە لەکاتی ناشتنی تەرمی ژیواردا لە مزگەوت شایەتومانی هێنا و بووە موسڵمان، چونکە پێیوابوو ژیوار بەهۆی موسڵمانییەکەی ئەوەندە کەسێکی باشە و ئەویش ئاینەکەی ئەوی هەڵبژارد.
 
رووداو: من هەرگیز پرسیاری ئەوە ناکەم لەکاتی مردنی کەسێکدا بڵێم چۆن مردووە و چۆن بوو، بەڵام من مۆڵەتم لێت وەرگرت کە بتوانم پرسیارێک بکەم، لە هەندێک میدیای کوردیدا باس لەوە دەکرا ژیوار بە مردوویی لەنێو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، ئەمە راستە؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: نەخێر راست نییە، ئەو رۆژەی کاک شیڤان وێنەگری رووداو لەوێ بوو وێنەی دەگرت، خانمێک لەوێ بوو کە لە کۆمپانیایەکی گەورە هاتبوو، وەک کۆمپانیای سۆنی و هۆڵی مێرساڵ و ئەمانە منی لە باوەش گرتووە. کاتێک باسی ئەوەیکرد ، من گوتم نەخێر وانییە من لەشی کوڕەکەم دیت وەک ئەوە بوو تازە لە وەرزشکردن هاتبێتەوە، ئەوەندە جوان بوو، سمێڵێکی ئاوا و ریشەکەی وەهابوو، گوتی "بەخوا راست دەکەی ئێمە ئەو شەوە کۆبوونەوەمان هەبووە. ژیوار لەگەڵیان قسەی کردبوو بەنیازی چەند کۆنسێرتێک و کارێکی هونەری بووە، دواتر ماندوو دەبێت و دەچێتە ماڵەوە و دەیەوێ کەمێک پشوو بدات، دواتر بگەڕێتەوە تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەشی بەشێوەیەک پارکینگ دەکات وەک ئەوەی بیەوێ بگەڕێتەوە، بەڵام ئیتر ئەو خەوە بووە هەمیشەیی و هەڵنەستایەوە.
 
رووداو: نزیکەی شەست گۆرانی ئامادە کردووە کە دوای خۆی بڵاو دەبنەوە؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: بەڵێ، دوای خۆی کەم کەم بڵاودەبنەوە.
 
رووداو: شتێکی دیکەیان گوت، ئەویش پێشتر قسەمان کردووە بۆیە دەیپرسمەوە: گوتیان خانمەکەی نەیهێشتووە ئاڵای کوردستان هەبێت لە کاتی بەخاکسپاردنی؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: وایە زۆر زۆر هەڵەیە، نازانن ئەم شتانە چۆن دروست دەکەن. پێم سەیرە ئەوەندە وزەی نەرێنی دەدەن بۆ ئەم شتانە. خانمەکەی ئەمانە ئیسفاهەنیی فارسن، بەڵام عاشقی کولتووری کوردن. یانی کاتی جەژن دایکی منداڵەکانی دەڵێت "ئێمە بە کوردی هەڵپەڕکێ و شایی دەکەین" هەرگیز شتی وا نەبوو، نازانم ئەم هەواڵانە چۆن دروست دەکەن، ئەگەر وابێت چۆن نزیکەی 20 ساڵە پێکەوە بوونە.
 
رووداو: دوو منداڵی هەیە، خوا تەمەنیان درێژ بکات، هێشتا بچووکن، تەمەنیان سێ ساڵ و شەش ساڵە. دەمانەوێت بزانین دۆخیان چۆنە؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: زۆربەی خەڵکی ژیوار دەناسن یان لە نزیکەوە دەزانن کە ژیوار بۆ کاری هونەری و میوزیک و هەموو شتێکی باش، کوڕەکەی لەگەڵ خۆی دەبرد و هەمیشە لە باوەشی ئەودا بوو. کاتێک لە فیلارمۆنیکەکان وەکو پڕۆژەیەک لە ئەڵمانیا بەشداریی دەکرد، هەمیشە کوڕەکەی لە باوەشیدا بوو. کچەکەشی هەمان شت، زۆر گرنگی بە منداڵەکانی دەدا.
 
رووداو: کاک ژیوار لە ئەڵمانیا خەڵک بە ئەفسانەی راپ دەیناسن، دەیان کەس بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، بوون بە ملیۆنێر و سوپەرستار، لێرە ئەویش شتێکی باشی بۆ منداڵەکانی بەجێهێشتووە؟
 
خەزاڵ پاکسرشت: شتێکی وای بەجێهێشتووە، تەنانەت براکەم کە منداڵەکانی ئەوەندە نەیانناسیوە، تێدەگەن، 12 ساڵە ئەوان دەڵێن "ئەوە باوکی ئێمە بوو" شانازی دەکەن و دەڵێن: "ئەوە بابی ئێمەیە." ئەو ناوە باشەی بۆ بەجێهێشتوون، هەر وەکو لە کەناڵێک قسەم دەکرد، کەسێکی ئەڵمانی بوو، منیش وتم وەکو گیڤارا "مرۆڤەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام هەندێک مرۆڤ هەن کە هەرگیز بچووک نابنەوە". 
 
رووداو: ئێستا لە شاری بۆن هەوڵدەدەن بۆ یادکردنەوەی ئەو، شەقامێک بە ناوی ئەوەوە ناوبنێن، راستییەکەی زۆر کەس لێرەش پرسیار دەکەن، تەنانەت خێزانەکەشی رەنگە پرسیاریان کردبێت: کورد دوای ئەو هەموو شتانەی ئەو کردی، ئەو مەترسییانەی ئەو کردی، ئەو کارانەی بۆ ئێزدییەکان و خەڵکی دیکەی کوردستانی کرد، دەیانەوێت چی بۆ بکەن؟
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

دڵشاد شەهاب: لە پڕۆسەی ئاشتییدا ئەردۆغان و ئۆجەلان باوەڕییان بە رۆڵی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانە

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستەنبووڵ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی ئاشتیدا جێگەی "رەزامەندی و چاوەڕوانیی" رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا ئۆجەلانە