شەش هیوای بەرهەم ساڵح بۆ ساڵی 2014

01-01-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەرهەم ساڵح ساڵی نوێ
A+ A-
رووداو – سلێمانی

بەرهەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە پەیامی سەری ساڵ دەنێرێت و هیوای ساڵێكی ئاشتی و ئازادی دەخوازێت.

بەرهەم ساڵح، لە تۆڕی میدیایی رووداوەوە پەیامی سەری ساڵی خۆی بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان نارد و هیوای ساڵێكی ئازادی و ئاشتی خواست، تێیدا 6 هیوای سەرەكی خۆی بۆ ساڵی نوێ دەربڕی.

هیواكانی بەرهەم ساڵح بۆ ساڵی 2014:

1. مام جەلال بە لەشساغی بگەڕێتەوە.

2. حكومەتێكی یەكڕیزیی نیشتمانی گونجاو لە هەرێمی كوردستان پێكبێت.

3. كۆنگرەی یەكێتی كۆنگرەیەكی سەركەوتو‌وبێت.

4. یەكێتی ببووژێتەوە.

5. هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق بتوانێت ریزبەندییەكی سیاسی نوێ دروستبكات.

6. ساڵی كۆتاییهێنان بێ بە كارەساتی سو‌وریا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە