رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 08:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، ژنێک لەسەر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی تەواونەکراو خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت، ئێستا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە 01-05-2021 لە سلێمانی ژنێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکارەکەیەوە رایدەگەیێنێت: "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە ژنەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە و ماوەی چەند رۆژێک لە ماڵی باوکی بووە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "ژنەکە 11 ساڵە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو منداڵی هەیە."
لەبارەی هۆکاری کێشەکەیان لەگەڵ هاوژینەکەی، سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند، "پیاوەکە متمانەی بە هاوژینەکەی نەبووە و ئەوەش بووەتە کێشە لەنێوانیان."

.png&w=3840&q=75)
