زیندانییە هەڵاتووەکەی دهۆک دوای 'هەوڵی خۆکوشتن' دەستگیرکرایەوە

01-05-2025
عەقید ئارام محەممەد، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک.
عەقید ئارام محەممەد، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چاکسازی گەورانی دهۆک لەبارەی زیندانییە هەڵاتووەکە دەڵێت، زیندانییەکە نەخۆش بووە و نێردراوەتە لای دکتۆر، لەوێ لە "پەنجەرەی ئاودەستەوە خۆی فڕێداوە و هەڵاتووە" و دوای سێ کاژێر دەستگیر کرایەوە. 
 
عەقید ئارام محەممەد، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا روونکردنەوەی لەبارەی هەڵاتن و دەستگیرکردنەوەی زیندانییەکەی چاکسازی دهۆک دا. 
 
رۆژی چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، زیندانییەک لە چاکسازی زرکای گەورانی دهۆک لەلاین پۆلیسەوە برایە نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە و لەوێ هەڵات.
 
ئارام محەممەد لەبارەی هەڵاتنی زیندانییەکەوە گوتی، "زیندانییەکە نەخۆش بووە و نێردراوەتە نەخۆشخانە، لەوێ چووەتە ئاودەست و لە پەنجەرەی ئاودەستەکەوە خۆی هەڵداوە و هەڵاتووە."
 
ئارام محەممەد دەڵێت، دوای کەمتر لە دوو کاژێر شوێنەکەی دۆزراوەتەوە لە گوندێکی سەر بە قەزای شێخان بووە.
 
بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک دەڵێت، کاتێک هێزە ئەمنییەکان سەردانی شوێنەکەیان کردووە، زیندانییە هەڵاتووەکە چەکی پێبووە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە. دواتر هێزە ئەمنییەکان رازییان کردووە و دووبارە دەستگیرکراوەتەوە. 
 
ئەو زیندانییە رۆژی چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2024، کە بە تۆمەتی کوشتن سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرابوو.
 
ئارام محەممەد دەڵێت، دوای دەستگیرکردنەوەی، ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنراوە، لە چاکسازییەکە تەواوی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."