رووداو دیجیتاڵ
پیاوێکی کرماشانی، بە چەک هاوژین، بووک، دوو کوڕ و دایکی هاوژینەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە،1ی ئایار 2025، لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری کرماشان روویدا.
دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ هاونیشتمانیان دەنگی تەقەیان لە ماڵێکدا بیست، هەواڵیان بە لایەنی پەیوەندیدار دا، دواتریش تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لەم بارەوە هاونیشتمانییەک بە رووداوی راگەیاند، "محەممەد محەممەدی کە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەبووە، دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی لە پێشانگاکەی کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە".
هاونیشتمانییەکە گوتی، "کورێکی تەمەن 30 ساڵی بە ناوی سامان، کوڕێکی 18 ساڵی بە ناوی یەزدان لە رووداوەکە کوژراون و نەوەیەکی ئەو پیاوە کە 10 مانگە لە ژیاندا ماوە".
تاکو ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە دیار نییە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵێنەوە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ