رابیتەی کلدانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەمان بە شارەزاییت هەیە

01-06-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی رابیتەی کلدانی لە عێراق و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات و، رایدەگەیەنێت متمانەیەکی زۆریان بە توانا و شارەزایی فراوانی نێچیرڤان بارزانی هەیە سەبارەت بە کەیسە سیاسیی و نێودەوڵەتییەکان.

سەفا سەباح هیندی، سەرۆکی رابیتەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات و، رایدەگەیەنێت "بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانیی هاوشێوەی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان قوڵدەکاتەوە. جەختدەکەینەوە لە متمانەمان بە توانا و شارەزایی فراوان و دونیابینییە راستەکەتان سەبارەت بە کەیسە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان کە رەنگدانەوەی پۆزەتیڤیان لەسەر هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێراق بەگشتی دەبێت".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی رابیتەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەڵێ "هیوای ئارامی و گەشەسەندن بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەخوازین، هەروەها هیوادەخوازین چاوەڕوانییەکانی گەلی مەسیحی بەگشتی و کلدانی بەتایبەتی بێنەدی، لەگەڵ (چاوەڕوانییەکانی) برایانمان لە پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە